ئەنجامەکە

830 150 85
                                    

صڵاو بیا بە بنا گوێتانا
ھاتمەوە بە پارتی تازەوە
یەک دنیا سووپاس بۆ زیاتر لە ١٦٥٠ ڤۆت و زیاتر لە ٥٠٠٠ بینەر!🥺🥺🥺💜💜💜
بەڵام بەجدی زۆر زۆر ئیھمال بوون بۆ ڤۆت یانی لە ٥ کەس یەک کەس ڤۆت نەکا ئاخر مەعقوولە!
بە ٣-٤ ڕۆژ تا دەگاتە ئەوەندە ڤۆتەی داوام کردوە
ئینجا ھەموو پارتەکان زۆۆۆر زیاتر لە ١٠٠ خوێنەریان ھەیە واتە بە کوردیەکەی ١٣٠ خوێنەری دایمی ھەیە!
تەواو بەسە ھەمووجارێ یەک داڕشتن لەسەرتان دەڵێم حەیاتان بەخۆتان بێ و ئەوانەی ڤۆتتان نەکردووە ڤۆت کەن😂
ھەموو جارێ لەبەر ئێوە ئەوانەی ڤۆتیش دەکەن مەجبوورن ئەو ھەمو قسەیەم بخوێننەوە پێش چیرۆکەکە😂💔
یەڵا با دەست پێبکەین



















"لێرەوە ماریا چیرۆکەکە دەگێڕێتەوە"


(زاڵبوون بەسەر ڕاستیەکانی ڕابردووم و قبووڵکردنی زۆر قورس بوو

نەمدەزانی چ کاردانەوەیەکم ھەبێت و چۆن قبووڵی بکەم

ھەستێکی زۆر سەیر بوو کە من دایک و باوکمم بە ئەستەمیش بێ بیر دێتەوە

کە لای گۆڕەکەیان بووم

ھەموو ئەو ڕووداوانەم دەھاتەوە بەرچاو کە بەر لە مردنیان ڕوویدا

دەمویست بۆ یەکجار

تەنھا یەکجاریتر بیانبینم و بە دایکە و باوکە بانگیان بکەم

دەمویست بۆ یەکجاریتر دووای ١٥ ساڵ ھەستی ھەبوونی خێزان تاقی بکەمەوە!

خۆزگە منیش بەڕاستی لەناو ئەو گۆڕە بەتاڵە بووام کە بە ناومەوە ھەیە لە تەنیشتیان..

بەڵام ھەرنا براکەم دەژی
ھھھ براکەم!
تەنانەت ھیچ بیرۆکەیەکیشم نەبووە کە برام ھەبێت!
کەواتە ئەو تەمەنی ١٦ ساڵە ئێستا!
دەبێ شێوەی چۆن بێت؟
دەبێ بزانێ کە دادەیەکی ھەیە؟
ئەی تەندروستی چۆنە!؟

بیرم لەوانە دەکردەوە کە جۆنگکووک ھات و بەزۆر منی برد
نەمدەویست بڕۆم
دەمویست تا لە برسا دەمرم لەوێ بم و لای ئەوان بمێنمەوە

رقم لێیان بوو
لە جۆنگکووک و خاتوو چۆی

ڕاستە ئەوە بۆ ئەوانیش ئاسان نەبووە

بینینی تێھیۆنگ و سۆکجین ھەموو ڕۆژێک و سڵاو کردن و پێکەنین بەڕووی بکوژی دایک و باوکت ئەوەندە ئاسان نەبووە!

مردنی دوو لە ھاوڕێکانی خاتوو چۆی بەبەر چاویەوە ئاسان نەبووە!
بەڵام سەرەڕای ئەوەش
ھەرگیز پێموانەبوو بتوانم لەوان خۆش بم
دەکرا بە جۆرێکیتر سزای ئەوان بدەن
نەک بە گیانی من
نەک بە ١٥ ساڵی تەمەنی من!

ئەو چەند ڕۆژەی پێش دادگاییەکە

بڕیارێکی سەیرمدا
ئەویش بەردەوامبوون بە پلانەکەیان
تازە ئەوەی خراپە ڕووی داوە!
پێموانەبوو لەوە خراپتەم بەسەر بێت
بۆیە گڕی تۆڵە سەندنەوە لەدوای زانینی ئەوانە ھەزار ئەوەندە لە ناخمدا گەشەی سەند

As a Doll    "وەکو بوکەڵەیەک"Where stories live. Discover now