ھەست بە پارێزراوی دەکەم

756 152 52
                                    

ھێــــی گەڕامۆ
پارتی ئەمشەویش تەداا
یەڵاھ ئینجۆی ئاند ڤۆت لەبیر مەکەن🥰











"لێرەوە ماریا چیرۆکەکە دەگێڕێتەوە"

(دەھاتم و دەچووم قژم وشک دەکردەوە بیرم لەوە دەکردەوە ئاخۆ خێزانەکەی لەکوێن؟
بۆچی بەتەنھا لێرە دەژی؟
ئەی ئەو لە نزیک کۆشکەکە نەدەژیا؟
بۆیە بڕیارمدا پرسیار بکەم و کردم)

جۆنگکووک: من ھیچ خێزانێکم نیە
پێتوایە بۆچی یارمەتی تۆ دەدەم؟
دەزانم بیر لەچی دەکەیتەوە
بەڵێ من لە نزیک کۆشک دەژیم
لەوێ لە ھۆتێلێک دەمێنمەوە لەو کاتەوەی لە کۆمپانیا کاردەکەم واتە ٣ ساڵە لەوێ دەژیم
ئێرەشم لەبەر تۆ ئامادەکرد خانمی بچووک

(لەسەر کورسیەک دانیشتم بەرامبەری و ئەویش لەسەر قەنەفەکە قسەی دەکرد)

ماریا: ئەی خێزانەکەت؟
تۆ بەمنت گوت کە لەگەڵ خێزانەکەی دەژی

جۆنگکووک: من خێزانم نیە نا!
منیش وەکو تۆ بێ دایک و باوک گەورە بووم
وە کاتی نەھاتبوو بۆیە پێتم نەگووت

ماریا: یاا جۆنگکووکاا زۆر سەیر قسەدەکەی لێت تێناگەم

جۆنگکووک: باشە ئیتر کاتیەتی
تۆ ھەموو شتێکت باسکرد
ئیتر کاتی ئەوەیە من باسیکەم
سەیرکە
من یارمەتی تۆ دەدەم و لەو ژیانە و لەژێر دەستی ئەو خوێڕیە دەرت دەھێنم
بەڵام ئەوە بێ بەرامبەر نیە
تۆش دەبێ یارمەتیم بدەی
ڕاستیەکەی ئەوە بەرامبەر و شت نیە ھەردووکی بەستراوە بە یەکەوە
تا ئەوەی تۆ لەسەرتە نەیکەی منیش ناتوانم یارمەتیت بدەم

ماریا: من چۆن دەتوانم یارمەتیت بدەم؟

(زۆر نامۆ قسەی دەکرد ھیچ لە مەبەستی تێنەدەگەشتم)

جۆنگکووک: بەڕاستی دەمەوێ قسەبکەم بەڵام بۆ ماوەی ٧ ساڵە من ھیچ باسی ئەو بابەتەم نەکردۆتەوە کەمێک زەحمەتە بۆم

(ھەناسەی قوڵی ھەڵدەمژی و زۆری لەخۆی دەکرد تا قسەبکا
نەمدەزانی بەنیازە چیبڵێ و چۆن بیڵێ بەڵام ئەوەم دەزانی کە ژیانی لەوەی من باشتر نەبوە و ئەوەی باسیدەکا ئاسایی نیە)

جۆنگکووک: سەیرکە
من دەمەوێ ئەوان لەناو ببەم
سۆکجین و تێیۆن
وە کوڕەکەیان تێھیۆنگ

من لە ١٨ ساڵی دەستم کرد بە خوێندنی زانکۆ تا ٢٢ ساڵی
تا بتوانم لەو کۆمپانیایە کار بکەم ھەموو ھەوڵێکم دا
وەرگیرام و وا ٣ ساڵە وەک بەڕێوبەر کاردەکەم لە بەشی وەرگرتن و ھەناردەکردنی دەرمان
کاری من لەسەر کۆمپیوتەرە
وەرگرتن و ھەناردەکردنی دەرمان ھەمووی بە دەستی من دەکرێ
بەرلەوەی وەرگیرێ و بکڕدرێ من پێداچونەوەی بۆدەکەم
لە بڕ و نرخ و جۆری کاڵاو ھەموو شتێکی
بۆ ھەناردەکردن و فرۆشتنیش ھەروا
ھەموو ھەموو وردەکاریەکی بازرگانی ئەو کۆمپانیایە لەژێر دەستی منەو من دەیزانم

As a Doll    "وەکو بوکەڵەیەک"Where stories live. Discover now