سڵاووو
ئەوە سبەی واتە ١/١٠ لەدایکبوونمە بەو بۆنەیەوە پارتێکی ٢٤٠٠ وشەییم بۆ ھێناون😂
یەڵاھ دەست پێبکەن بخوێننەوە ھیوادارم چێژی لێ ببینن و ڤۆت لەبیر مەکەن🥰(گەیشتینە ماڵەوە و بەرەو ژورەکەم ڕۆشتم)
ماریا: دەچم جلەکانم دەگۆڕم
تێھیۆنگ: مەیگۆڕە
ماریا: ئاخر جلەکانم ھەمووی قوڕە
تێھیۆنگ: مەیگۆڕە من بەدڵمە! تەنھا چاکەتەکەت دانێ تەواو
وە سفرە حازرکە ھەر لە مەتبەخەکە دەیخۆین با خواردنەکە سارد نەبێتەوە(بە ناچاری بەو جلانەمەوە کە قوڕ پێوەی وشک ببۆوە دەستم کرد بە سفرە حازرکردن و بیرکردنەوە لەو ڕوداو و قسانەی کەمێک پێش ئێستا)
.
.
.
.
.
.
.
.
ماریا: تکایە ئاوا سەیرم مەکە نانم بۆ ناخورێ(لەکاتی نان خواردنا ئەوەندە سەیری دەکردم ئەوەندە نانی نەدەخوارد بەشێوەیەک بەزۆر پاروەکان لە قورگم دەچوە خوار)
تێھیۆنگ: چیبکەم تۆ زۆر جوانی کاتێ ئاوا داماو و ترساو دەبی
بە ڕوخسارتەوە دەبینم کە لەمن زیاتر ھیچ چارەیترت نیە ئیدی زۆر جوانی لەلام
.
.
.
.
.
.
(بەزۆر خواردنەکەم تەواو کرد و تەنانەت نەیھێشت سفرەکەش کۆ بکەمەوە منی بردەوە ژوورەکەی خۆی)تێھیۆنگ: وەرە سەرەوە سوپرایزم ھەیە بۆت بچکۆڵانەکەم
(بە پێکەنینەوە گوتی و قۆڵی منی بەدوای خۆیدا ڕادەکێشا بەسەر قادرمەکانا وەک ئەوەی بەڕاستی شتێکی باشی ھەبێ بۆم
بەڵام ھەر چەند کاتژمێرێک پێش ئێستا کەوتمە داوی قسە خۆشەکانی و زەردەخەنەکانی وامزانی شتێکی باش لەڕێیە بەڵام منی بردە گۆڕستانێکی بێ ناو
بۆیە ئەوجارە دڵنیا بووم سوپرایزەکەی شتێکی باش نیە)
.
.
.
.تێھیۆنگ: دانیشە
(دەستی بۆ سیسەمەکە درێژکرد و منیش دانیشتم
خۆی ڕۆشت و ئەوەندەی پێنەچوو گەڕایەوە بە شوشەیەکی پڕ لە شەراب و پەرداخێک)تێھیۆنگ: ھا ئەمە بگرە بیخۆرەوە
(پەرداخێکی پڕ شەرابی تێکرد و بەرەو ڕووی من ڕایگرت)
ماریا: ئەستەمە! من ئەوە ناخۆمەوە
ھەرگیز نەمخواردۆتەوەتێھیۆنگ: ھەر بۆیە منیش تۆم دەوێ!
(پەرداخەکەی خستە ناو دەستم و دوور کەوتەوە)
تێھیۆنگ: بیخۆرەوە تا ئەوە دەکێشم
(جگەرەیەکی دەرھێنا...
ئەمە جگەرەش دەکێشێ!
دەخواتەوە
پیاو دەکوژێ!
چۆن دەکرێ ئەوە خاوەندارێتی کۆمپانیایەک بکا کە دەرمانی چارەسەرکردنی نەخۆشی دەدەنە خەڵک!
ھەر بەڕاستی ئەمە خۆی نەخۆشەو پێویستی بە دەرمانە نەک فرۆشتنی دەرمان)