ھیچ ڕوی قسەکردن و داوای لێبوردن کردنیشم نییە باوەڕکەن😭😭😭
بەس بەخوا یانی ھیچ مەجال نەبوە مەجالیشم ھەبوبێ بۆ نوسین تاقەتم نەبوە لەبەر ئیمتیحان
خۆمان تازە تەواو بوین وا فاینەك ئێگزامس دەستی پێکرد
و دەشزانم ھەموو لێی سارد بوونەتەوە
بەس تکایە وامەبن وەک من خراپ مەبن لەو ئەخیرە😭 خوا کولیەی ببڕێ😭💔
ببورن بەجدی ببورن🙁💔
بچن کۆتاییەکەی پارتی پێش ئەوە بخوێننەوە تا بیرتان بێتەوە مەوزوع چییە💔💔💔💔ماریا : ھا خانمەکەم؟
ھەستی مردن چۆنە؟
خۆشە؟
ئەو شەوە دایک و باوکیشم ئاوا بوون
منیش ئاوا بووم
یوونگی براشم ئاوا بوو
مناڵەكەشم ئاوا وەکو خوێن گیانی سپارد کە دەبوو وەکو ڕۆڵەی من گەورە بووبا
شششش ھەناسە بدە قسە مەکە
نامەوێ بمری
(ھەوڵی دەدا قسە بکات و خوێن لە دەمی دەھاتە دەرەوە)
دەمەوێ تەنھا کەمێک تامی مردن بکەیت بەڵام بمێنی تا ئەو تام و چێژەی ئێستا بەردەوام بێ لە ژیانت(دانیشتبووم لەناو ئەو جۆگە خوێنەی کە لە سنگی تێیۆنەوە دەردەچوو و لەسەر پشت کەوتبوو
قسەم دەکرد و و دەستم بو قژیدا دەھێنا زۆۆۆر بە ئارامی
لە کاتێکا ئەو بەزۆر ھەناسەی دەدا و خوێن لە دەمی دەھاتە دەرەوەوە تێھیۆنگیش دەستەکانی دەلەرزی کە ھێشتا دەمانچەکەی لە دەست بوو و شۆک ببو بەرامبەرمان وەستابوو
بێگوومان ئەو گوللەی نا بە سنگی دایکیەوە!
لەدوای ئەوەی کە من چوومە لای بە ھاوار و گریانە ساختەکەم تا تێھیۆنگی پێ توڕە بکەم و ئەو کارە بکات کە دەمەوێ
تێیۆن ھات و ھەموو شتێکی گووت بێ ئەوەی بزانێ کە کورەکەی خۆی ...لەبەر من و منالەکەمان ئامادەیە ئەو بکوژێ!
وە کردی!
چ خۆشیەک بوو کە ئەوم بینی نوقمی خوێن ببو! لە ھەمان کات شۆک گرتبوی بەوەی کە کوڕەکەی کردی
چ ھەستێکی خۆش بوو کە دانیشتم لەسەر ئەو خوێنەی لە گیانی دەردەچوو
دڵۆپ دڵۆپەی ئەو دڵی منی ئاسوودە دەکرد
وە تێھیۆنگ کە وەک و شێت دەگریا دووای ئەوەی کە ھات و دەستی لە برینەکەی دایکی دا بەڵام ئەو بەتوندی لەخۆی دوور خستەوە!