شەیدای تۆم

1.5K 137 50
                                    

یا گەماعە کێ ھاتەواا

ھاتم بە پارتی تازەوە
ناتوانم چیکە بڵێم ببورن چونکە قسەکە زۆر دوبارەیە😂
دەزانم بەتەواوی لێی سارد بوونەوە
بەس بزانن تەلەبەی تازەی زانکۆ لە داخیلی بمێنیتەوە و لە بەشی طوببی بخوێنێ دەبێ مەجالی چۆن بێ! بەخوا لە بێ مەجالیا وا مانگێک دەبێ نەشچوومەتە مالەوە خێزانەکەم ببینم بەقەی ئەرز و ئاسمان بیریان دەکەم💔😭
بەجدی خۆم زۆر خەممە کە ئاوای لێ ھات ئاوا درەنگ درەنگ بەس لێم تێ بگەن تکایە💔
سۆ ئەوەش پارتی تازەو
سوپاس بۆ ھەموو ئەوانەی پشتگیرمن
ڤۆت لەبیر مەکەن و دەستان دەگووشم🌚💜
















مناڵێکی بچووکی بێتاوان

لەناو باوەشم بۆنی دەکەم

بۆنی زۆر خۆشە

بە دەستە بچوکەکانی پەنجەم دەگرێ

بە ئەستەم دەتوانێ چاوەکانی بکاتەوە

پەنجەکانم لە ڕوومەتە پەمۆییەکانی دەدەم

بەڵام ..

بۆچی لێمی دوور دەخەنەوە!؟

تکایە مەیبەن

ئەو دەگری

منی دەوێ

تکایە لێمی دوور مەخەنەوە

ھەرنا جارێکیتر بۆنی بکەم

نامەوێ لێی دوور بم

تکایە....











(دەستم خستە بەر ڕووناکییە زۆرەکەی گڵۆپە سپیەکان کە لەبەر ڕووناکیەکە چاوەکانم بۆ نەدەکرایەوە

بەڵام..

دەستم!

کانۆلا بە دەستمەوە بوو..

ھەوڵمدەدا بیر بکەمەوە

من کێم

لەکوێم

ئەوە بۆچی بە دەستمەوەیە

ھیچم بیر نەبوو تەنھا ئەو منالە نەبێ کە کەمێک پێش ئەوکات خەوم پێیەوە بینیبوو

سەیری دەستەکەیترم کرد

قژی کوڕێکم بینی

کە سەری خستبووە سەر دەستەکەیترم و ڕووی لەولا بوو

دەستم لە قژی دا

ڕاستەوخۆ سەری بەرز کردەوە و ڕووی کردە من

بینینی ڕووخساری ئەو بەس بوو تا ھەمووشتم بیر بێتەوە)



ماریا: تۆ! تێھیۆنگ؟
من چیدەکەم لێرە؟

(ویستم ھەستم ھەردوو شانەکانی گرتم)

تێھیۆنگ: تکایە ھەڵمەستە
بۆ تەندروستیت باش نییە

As a Doll    "وەکو بوکەڵەیەک"Where stories live. Discover now