سڵاویویویویویوو
دووبارە درەنگ پارتی تازەم دانا بەس ھەقم بووو ئێستا گەیشتۆتە ئەوەندە ڤۆتەی داوام کردووە لەو ھەمووو خوێنەرە نیوەی زیاتری ڤۆت ناکا!😐
وە لە ھەڵەی نووسینم ببورن بەجدی زۆر زۆر زۆر بێ مەجالم زۆر بەپەلە دەینووسم
وە پلز ڤۆت لەبیر مەکەن💜~
واتە
ئەوە وەڵامی ئەو پرسیارانە بوو
کە من چەندین ساڵە دەمەوێ بیانزانم!؟قژە قاوەییەکان قژەکانی دایکم بوون!
وە ئەوەی قسەی لەگەڵی دەکرد باوکم بوو!
چەند سەیرە!ئەوە یەکەم جارە لە ژیانم کە بیر لە دایک و باوکم بکەمەوە بەو شێوەیە! باشتر بڵێم
یەکەم جارە ئەوانم بیر بکەوێتەوە!
بەڵێ ئێستا بەتەواوی ھەموو ڕوداوەکانی ئەو شەوەم بیر ھاتەوە!
دەنگی گریانی مناڵ!
واتە ئەوە برا بچوکەکەم بوو!
یانی من براشم ھەیە!؟
تەنانەت باوەشیشم پیای کردووە!
ئازاری دەستەکانم!
ئەو ئازارە بوو کە ئەوکات دەستەکانم شکابوو!دەنگی شکانی شووشە!
ئەوکاتەی کە تووشی ڕووداوەکە بووین و ھەموو ئۆتۆمبێلەکە تێک شکا!
وە دڵۆپە خوێنەکانی قژی دایکم!وە بۆنی ئاگرەکە کە ھەمووکات بەتەواوی ھەستم پێی دەکرد...
ئاگرەکەی ماڵی خێزانی جۆنگکووک بوو!وەرگرتنی وەڵامی ئەو پرسیارانە تەنھا دوو کاتژمێری نەخایاند..
ئیدی چۆن بتوانم بەرگەی بگرم لەکاتێکا چەندین ساڵە لە مێشکم درووست بوون!مین ماریا..
یانی ئەوە ناوی ڕاستەقینەی من نەبووە؟
کیم یووشا
واتە من کیم یووشا'م!
خێزانم ھەبووە! تەنانەت ٣ ساڵیش لەگەڵیان ژیاوم و دایکە و باوکەشم گوتووە!من بوومە خزمەتکار لەو ماڵەی كە من ٣ ساڵی تەمەنم لێی ژیاوم!
ئەو کۆشکەی
کە لە بنەڕەتەوە
خۆم خاوەنیم!بەڵام خێزانی کیم چەندە تاوانبارن
خاتوو چۆی دوو ئەوەندە تاوانبارە!)"لێرەوە جۆنگکووک چیرۆکەکە دەگێڕێتەوە"
~
ئەوکاتەی دایک و باوکم لەھەمان ماڵ و چەند مەترێک لێم دوور بوون مردنئەو ئاگرەی ئەو شەوە کوژایەوە
لەناو ناخی مندا ھێشتا کڵپەی دەکرد!ئەوکات تەمەنم ١٠ ساڵان بوو
منیش تووشی نەخۆشی دەروونی بووم
منیش وەکوو ماریا ھەمیشە کابووسم دەبینیخاتوو چۆی ھەمیشە ئاگای لێم بووە و بۆلای باشترین پزیشکەکانی دەبردم
وە ھەمان دەرمانی ماریام بەکار دەھێنا بۆ کۆنترۆڵ کردنی ئەو خەوانە
بەلام جیاوازی من و ئەو ئەوەبوو
ئەو لە ٣ ساڵی واتە لەدووای ڕووداوەکەوە ھیچ شتێکی بیر نەما و نەیدەزانی خەوەکانی چین و بۆچی ئەوانە دەبینێ
![](https://img.wattpad.com/cover/241448183-288-k169774.jpg)