دووبارە گەڕاینەوە بە پارتێکی تازەوە
ھیوادارم بەدڵتان ببێت و ڤۆت لەبیر مەکەن
خوێنەر ٤ ئەوەندەی ڤۆتەکانە🙁
ھەرنا لەبەر ماندوبونی ھەر نوسەرێک ڤۆت لەبیر مەکەن نەک بەس بۆمن💜
ھەم پارتەکان زۆرن نامەوێ زۆر درێژی بکەمەوە دەمەوێ زوو تەواو بێت و بەدڵی ئێوەش بێت
.
.
.
خاتوو چۆی : وەک پێمگووتی..ئەوەی بەدوایدا دەگەڕێی لێرە دەستت ناکەوێ
(سەرم سوڕما لە قسەکانێ زۆر نامۆ بوون ئەی باشە بۆچی توڕە نابێ...ھەستامەوە ڕوو بەڕوی وەستام)ماریا : خانمەکەم..
ئەھا خاتوو چۆی ھەر بەجدی کەمێک سامی ھەیە🥺
![]()
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
خاتوو چۆی : ششش ھیچ مەڵێ( بە پەنجەکانی چەناگەی گرتم و کەمێک ڕوانی لە ڕوخسارم و سەرمی سوڕاند بۆ لایەک)
خاتوو چۆی: چیم پێت گوت؟
بێزار نەبوی لە پرسیار کردن؟
مەگەرێ لە ھیچ جێیەک و لە ھیچ کەسێکیش مەپرسە دەربارەی ڕابردووت چونکە تۆ جگە لەم خانەیە ھیچ ڕابردوێکی ترت نییە ..
باشترە بۆتۆ ئەو ژیانەی لەرێیە بۆت ڕوبەروی ببیتەوە و قبوڵی بکەیت و باوەڕ بەوە بکەیت کە پێت گوتراوە تۆ ئێستا تەنھا مناڵێکی خوێن گەرمی و سەرەڕۆی و تەنھا قسەکانی خۆت دەبیستی بەڵام با گەورەتر بیت و ئەرکی ژیان کردنت بکەوێتە ئەستۆ ئەوکات گاڵتە بەوە دەکەی کە لەو تەمەنە مێشکت بەچی سەرقاڵ کردوە ئێستاش بگەڕێنەوە جێگاکانتان دنیا وا ڕوناکی کردوە من ھەموو شتێک لەبیر دەکەم کە ئەمشەو ڕویدا تەنھا لەبەر ئەوەی ھەردوکتان چەند رۆژێکی کەمتان ماوە لێرە( بەرەو دەەگاکە رۆشت و بێ ئەوەی سەیرمان بکا گوتی)
ھەر ئێستاش ئێرە کۆ بکەنەوە و دەرگاکە دابخەن کلیلەکانیش بھێننەوە بۆ ژوری خەوەکەم...(ئەمەی گوت و ڕۆیی و دەستمان کرد بە کۆکردنەوەی شوێنەکە و لەو ژورە تەنھا دەنگی ھەنسکی گریانی من دەھات...)
(گەڕاینەوە ژورەکەمان و ھەرکە پاڵکەوتم یوریا بەتوندی باوەشی لێم دا و دەستی کرد بە قسە کردن)
یوری: دەزانم حاڵت چۆنە بەلام تکایە لێت دەپاڕێمەوە واز لە ڕابردوت بێنە تەواو باوەڕ بەوە بھێنە تۆ شتێکت نیە ڕابردوێکت نیە کە بەدوایدا بگەرێی ماریا ئەوەندە ئازاری خۆت مەدە بەو شێوەیە منیش ئازار دەدەی تکات لێ دەکەم باوەر بەوە بکە کە خاتو چۆی گوتی
![](https://img.wattpad.com/cover/241448183-288-k169774.jpg)