لە قوتابخانە بووم دوای تەواوبوونی قوتابخانە هاتمەوە ماڵەوه بە بێزاری جانتاکەم فڕێدایە سەر
بێدەکەم، زۆرم برسی بوو ویستم بڕۆم شتێک بخۆم بەڵام..
"ن/ت پێویستە هەندێک قسە بکەین"
دایکم بە پەلە هاتە ژوورەکەم و زۆر بە شڵەژانەوە قسەی کرد."بۆچی؟ شتێک بووە؟"
بە بێزاری پرسیم."نا.. نا گیانەکەم هیچ نەبووە بەڵام با قسە بکەین"
وتی بە زەردەخەنەیەکی شێواو."دایکە ترست خستە دڵم دەزانی"
بە ترسەوە وتم."ئایش دە نا هیچ نەبووە بەڵام... ئۆف لە ڕاستیدا بووە"
لە کۆتا وشە سەیری شوێنێکی تری کرد."ئێ باشە بیڵێ، گوێم لێیە"
وتم بە پەرۆشەوە."داواکارت هاتووە"
سەیری کردم بە خەمباری.منیش دامە قاقای پێکەنین.
"جا ئەوە کەی کێشەیە، ئەگەر بە دڵم نەبوو دەڵێم نەخێر"
وتم بە پێکەنینەوە." ئاخر باوکی کوڕەکە یەکێکە لە هاوڕێ نزیکەکانی باوکت وە ئەویش خاوەنی کۆمپانیایە"
دایکم وتی و سەیری کردم."ئاااای دەی باشە چ کێشەیەکی تێدایە"
وتم بە کەمێک توڕەیی."گەمژەی بێ ئەقڵ ئەوە بە ویستی خۆت نییە"
ئەویش کەمێک توڕە بوو." مەبەستت چییە؟"
وتم بە شڵەژان." مەبەستم ئەوەیە بە زۆرە، ئەوان لە منداڵییەوە بەیەکەوەن بە هۆی زۆری هۆگر بوون بە یەکتر بەڵێنی ئەوەیان بە یەک دابوو کە خزمایەتی لە نێوانیاندا دروست بکەن، وە ئێستاش تۆ گەورە بوویتە ئەویش کوڕێکی هەیە، واتا بە کورتی باوکە گەمژەکەت بە زۆر دەداتە ئەو کوڕە"
بە هێمنی قسەی کرد و منی دانیشاند لەسەر بێدەکەو قسەی بۆم کرد."بەڵام دایکە من دەمەوێت خوێندنەکەم تەواو بکەم"
بە دەنگێکی نزیک لە گریان." منیش ئەوەم دەوێت بەڵام هیچم پێناکرێت کچە جوانەکەم"
باوەشی کردم وەک دڵدانەوەیەک."واتا چارەنووسی منیش وەک ئەوەی تۆی لێدێت؟"
وتم بە چاوی پڕ لە فرمێسک.
دایکم خۆی پێ نەگیراو هەستا چوویە دەرەوە لە ژوورەکەم.بەڵئ، دایکم و باوکمیش بە زۆر هاوسەرگیرییان کردووە، دوای چەند ساڵێک ئینجا هێشتویانە منداڵیان ببێت، براکەم لە دایک بوو دواتریش من، تاوەکو ئێستاش یەکیان خۆش ناوێت و هەموو کات شەڕ و ئاژاوە لە ماڵمانە، وە بەڕاستی زۆر ناخۆشە بۆ ئێمە چونکە ئەوە مایەی شەرمەزاری من و براکەمە.
کەواتە با لێرەوە بزانین مێژوو خۆی دووبارە دەکاتەوە، وەک چۆن دایکم بە زۆر هاوسەرگیری کرد باوکم دەیەوێت منیش چارەڕەش بکات.
YOU ARE READING
𝐀𝐛𝐮𝐬𝐞𝐝 [𝐌.𝐘𝐆] ✔️
Non-Fiction- تۆ چۆن توانیت بەشداری ئەو پیسییە بکەیت لە کاتێکدا کە ئاشقم بوویت. - بمبەخشە تکایە بمبەخشە. Bts / min yoongi Start : 2 / 9 / 2020 End : 6 / 2 / 2021