خانمی بچوک تۆ تەنیا نیت تۆ هەمیشە پارێزراویت ! پێم وابوو بوون بە پاسەوان شتێکی ئاساییە بەڵام نەمزانی ئاڵوودە بوونی ئەو کەسەیە کە ئەیپارێزیت ! "هەمیشە دەستت ئەگرم بۆ تەواوی تەمەنم .. هەرگیز دەستت بەرنادەم .. من پاسەوانت ئەبم و لە مەترسیەکانی دەروبەرت ئەتپارێزم ، هاوڕێت ئەبم و دڵنەوایت ئەکەم لە ساتە ناخۆشەکانی ژیانت .. خۆشەویستەکەت ئەبم و هەموو ڕۆژێک زیاتر خۆشم ئەوێیت و خۆشەویستی هەموو دنیات پێ ئەبەخشم .. هەروەها پیاوەکەت ئەبم و هەمیشە لە پشتت ئەبم و پشگیریت ئەکەم بۆ هەموو شتێک .. وە لە داهاتوو ئەبمە ئەو هاوسەرەی کە لە هەموو شتێکی ژیانت گرنگیت پێ بدات ! " بەرواری دەستپێکردن : 9/2/2023 بەردەوامە لە نوسین ! چیرۆکەکە هەموو بیرۆکەکانی هی خۆمە و وە هەموو شتێکی ئەم چیرۆکە دوورە لە ڕاستیەوە ..
17 parts