CHAPTER 5 ! کاریۆکی

492 55 19
                                    


" سوپاس بۆ هەمیشە لەوێ بوویت ، تۆ ترسەکانم هێور دەکەیتەوە و ئیرادەم بەهێز دەکەیت – جیهانەکەم دەکەیتە شوێنێکی خۆشتر ،  دەتوانم هەندێک جار قورس بم ، بەڵام تکایە بزانە کە تۆ بۆ من مانای هەموو شتێک ئەگەیەنیت ،  و دەمەوێت باشترین خودی خۆم بم بۆ تۆ "

" سوپاس بۆ هەمیشە لەوێ بوویت ، تۆ ترسەکانم هێور دەکەیتەوە و ئیرادەم بەهێز دەکەیت – جیهانەکەم دەکەیتە شوێنێکی خۆشتر ،  دەتوانم هەندێک جار قورس بم ، بەڵام تکایە بزانە کە تۆ بۆ من مانای هەموو شتێک ئەگەیەنیت ،  و دەمەوێت باشترین خودی خۆم بم بۆ تۆ "

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.


Jungkook Pov

بە هێواشی سەرقاڵی دۆزینەوەی زانیاری نوێ بووم کاتێک سەرم بەرز کردەوە بینیم کە یۆنسو لە تەنیشتمەوە خەوی لێکەوتووە و سەری لەسەر مێزەکە داناوە ، سەیری کاتژمێرەکەم کرد کاتژمێر 10:20 خولەک بوو پێم وابێت نزیکی سێ کاتژمێر زیاترە سەرقاڵی دۆزینەوە و نوسینی زانیارین وا دیارە کە یۆنسو تەواو هیلاک بووە .. زەردەخەنەیەکی بچوکم کردوو لاپتۆپەکەم لە باوەشی لابرد بە هێواشی .. پاشان لە ژوورەکەی سەرچەفێکی بچوکم هێناو یام بە شانیا تا سەرمای نەبێت کاتێک بەو جۆرە لێی نزیک بووم تەنیا سەرنجم بۆ ڕوخساری ئەو بوو قژەکانی لەسەر ڕوخساری بوون بەهێواشی دەستم بەرز کردەوەو قژەکانیم لەسەر ڕوخساری لابرد .. دواتر خۆم دەستم کرد بە نوسین و تەواو کردنی ڕاپۆرتەکە خۆشم نازانم بۆچی بەڵام ئەمویست یارمەتی بەم ! لەدوای دوو کاتژمێر تەواو بووم و بە هێواشی لاپتۆپەکەم کوژاندەوە .. سەیری تەنیشت خۆمم کرد یۆنسو هێشتا خەوتبوو کاتێک ڕوی ڕوخساری لە من بوو زەردەخەنەیەکم کردوو منیش سەرم لەسەر مێزەکە داناو قۆڵێکم درێژ کردوو کردمە ژێر سەرم .. وە لە هەموو بەشێکی ڕوخساری یۆنسو ورد ئەبومەوە چونکە شێوازێکی زۆر شیرینی هەبوو کاتێک خەوتبوو برژانگە درێژەکانی و لوتە خڕەکەی زیاتر کیوتی کردووە .. وە هەرگیز بەم جۆرە سەرنجی کچێکم نەیاوە خۆشم ئەزانم کە زۆر بێشەرمانە سەرنجی ئەیەم بەڵام ناتوانم چاوەکانم لە ئەو بپارێزم .. هەر بەو جۆرە بووم هەتا هەستم کرد کە چیتر ئاگاداری خۆم نەمام و خەو بردمیەوە لە نزیک ئەو خاتونە شیرینە !

.....

سۆمی سەرقاڵی پاکردنەوەی قاوەخانەکە بوو کاتێک زەنگی دەرگاکە زرینگایەوەو ئەو پیاوەی لێی دەرکەوت وایکرد سۆمی زەردەخەنە بکات ..

تایهیۆنگ .. بەخێربێیتەوە گیانەکەم

تایهیۆنگ زەردەخەنە شیرینەکەی لەسەر ڕوخساری بوو بە سۆمی بەخشی و پاشان لێی نزیک بویەوەو باوەشی پێداکرد ..

  𝐽. 𝐽𝐾 ~ My Body Guard Where stories live. Discover now