CHAPTER 7 ! هەستەکانم بۆتۆ

545 49 34
                                    

" تۆ کۆمپاسەکەی منیت، خاڵە جێگیرەکەی منیت – باکوور، باشوور، ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا.  بەبێ تۆ هیچ ئاراستەیەک نییە.  وە من گەشتم بە جیهاندا دەکرد تا لە تەنیشتت بم.  کاتێک لەیەکتر جیا دەبینەوە، ناتوانم چاوەڕێ بکەم تا بگەڕێمەوە باوەشت، زەردەخەنەکەت ببینم و پێکەنینەکەت ببیستم "


ـــــــــــــــــــــــﮩ٨ـﮩ٨ـ♡ﮩ٨ـﮩﮩ٨ــــــــــــــــــــــــ

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

ـــــــــــــــــــــــﮩ٨ـﮩ٨ـ♡ﮩ٨ـﮩﮩ٨ــــــــــــــــــــــــ

Jungkook Pov

لە ئۆتۆمبێلەکە دابەزیم کاتێک چاوەڕوانی یۆنسو بووم کە لە وانەکانی تەواو بێت .. وەستام و سەیری دەرگاکەم کرد چەند خولەکێکی تر ئەو تەواو ئەبێت چاوم چووە سەر کەسێک کە لەوبەری شەقامەکە سەیری دەرگای زانکۆکەی ئەکرد .. گومانم لێی کرد چونکە ئەو چاودێری ئەکرد .. دوای چەند وردبونەوەیەک لە ڕوخساری .. ئەوە یەکێکە لە پیاوەکانی دی یۆنگ ! دەستم توند کردوو بەخێرایی بەرەو ڕوی ڕۆیشتم کاتێک پشتی لێم بوو لە دواوە ئیخەی جلەکانیم گرت و بە توڕەیی ڕویم سوڕاند بۆ لای خۆم .. کاتێک منی بینی شڵەژا ..

لێرە چی ئەکەیت ؟

بە توڕەیی وتم و ئەوم ڕاکێشا بۆ پشتی دیوارەکەو لە شەقامە سەرەکیەکە دورم خستەوە ..

من ئێوەم ئاگادار کردەوە کە لەم ناوە دوربن !

ئەو سەیری کردم و ئێخەی کراسەکەمی گرت و ویستی لێم بات تاکو هەڵبێت .. بە خێرایی ئێخەی کراسەکەیم توند کردوو پشتیم کێشا بە دیوارەکەدا ،
دەستم توند کردوو ویستم پێیدا بکێشم ئەو سەری سوڕاند و چاوەکانی توند داخست ..  بەڵام وەستام !  ئەوەنە توڕەبووم بە بیرکردنەوە لەوەی کە چاودێری جوڵەکانی یۆنسوی کردووە چەند جارێک بە توڕەیی دەستم کێشا بە دیوارەکەدا

کۆتا جار خۆت و سەرۆکەکەشت ئاگادار ئەکەمەوە ! لەو کچە دوور بن ! هەرکاتێک تەواوی پارەکەم دەست کەوت بۆتان ئەنێرم ! .. ئەو هیچ پەیوەندی بە ئەمانەوە نیە !

بە توڕەیی وتم و ئێخەی جلەکانیم بە توندی بەردا و پاڵم پێوەناو کەوتە سەر زەویەکە .. پاشان بەخێرایی ڕایکرد ..
هەناسەیەکی قوڵم هەڵکێشا و بە دەستم قژم هەڵدایەوە بۆ دواوە چاوم چووە سەر دەستم خوێنی پێوە بوو بەڵام گرنگ نەبوو بەلامەوە ، کاتێک زانیم هەوڵی ئازاردانی یۆنسویان یاوە چاوەکانم سوور بوون !  بە ڕادەیەکی زۆر توڕە بووم ! بڕیارم یا بگەڕێمەوە لای ئۆتۆمبێلەکە لەوانەیە ئێستا یۆنسو هاتبێتە دەرەوە ..
کاتێک گەیشتمە ئەوێ یۆنسوم بینی پشتی لێم بوو زەردەخەنەیەکم کرد هەستێکی دڵخۆشی ڕووی تێکردم کاتێک ئەوم بینی .. سەرنجم دا و بینیم کە یۆنسو شڵەژاو دیار بوو ..

  𝐽. 𝐽𝐾 ~ My Body Guard Where stories live. Discover now