CHAPTER 8 خۆشم ئەوێیت

484 46 23
                                    

" شتێک هەیە لە شێوازی زەردەخەنەکەتدا .. وەکو ڕەشەبا دێت و دڵم دەگرێت .. خۆشەویستی هەموو شتێکە کاتێک لە بەرامبەردا خۆشەویستبیت ، من هەموو ڕۆژێک خۆشم دەوێیت و پێویستم پێتە "

 خۆشەویستی هەموو شتێکە کاتێک لە بەرامبەردا خۆشەویستبیت ، من هەموو ڕۆژێک خۆشم دەوێیت و پێویستم پێتە "

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

ـــــــــــــــــــــــﮩ٨ـﮩﮩ٨ـ♡ﮩ٨ـﮩﮩ٨ـــــــــــــــــــــــ

Jungkook pov

لەدوای ئەوەی پێکەوە ژەمێکی بچوک و خنجیلانەمان خوارد لەگەڵ یۆنسو پێکەوە دانیشتبووین و یۆنسو بە مۆبایلەکەی وێنەکانی مناڵی پیشان ئەیام کە چەنێک کیوت و شیرین بوو ..

لەو وێنەیەدا هەروەکو مارشمێلۆیەک دەرەکەویت

بە پێکەنینەوە وتم و ئەویش دەستی کرد بە پێکەنین

ئەو ڕۆژە زۆر گریام بۆ ئەوەی دایکم بمبات بۆ پارک بەڵام بەگوێیان نەکردم و لەدوای پاڕانەوەیەکی زۆر پاشان دایکم ڕازی بوو بمبات ..

ئەو کاتێک باسی منداڵی ئەکرد زۆر شیرین بوو بەجۆرێک وەکو پارچەیەک شیرینی دەرەکەوت لەبەرچاوما ... مۆبایلەکەی لابرد و بە هێواشی سەیری کردم ..
دووبارە چاوەکانی ئەو .. زەردەخەنەیەکم کرد و ڕوم زیاتر سوڕاند بۆی لێی نزیک بوومەوە ..

زۆر باشە خاتونی بچوک .. ئەتەوێت چی بکەین ؟

ئەو سەیری کردم و بێدەنگ بوو کەمێک سەیری دەوروبەری کرد وە سەرنجی قژەکانیم یا کە بەهۆی هەوا کەمەکەوە ئەجوڵا و وای ئەکرد ملی و گەردنی دیار بێت .. دووبارە لێدانە خێراکانی دڵم دەستیان پێکردەوە بە بینینی ئەو بەو شێوەیە ... سەیری دەوروبەرم کرد بەخێرایی بەهۆی شڵەژاویە زۆرەکەم .. و پاشان یۆنسو لێم نزیک بوویەوەو سەری لەسەر ڕانم داناو بە هێواشی دەستمی گرت .. زەردەخەنەم کرد بە ڕەفتارە شیرینەکەی من لە ئێستایا حاڵی دڵم باش نیە و ئەویش زیاتر خۆی شیرین ئەکات لە دڵما ! .. بە هێواشی یاریم بە قژەکانی ئەکرد کاتێک هەردووکمان بێدەنگ بووین و هیچ قسەیەکمان نەئەکرد من تەنیا لە ڕوخساری ئەودا نوقم بوو بووم کە چاوەکانی داخستبوو .. هەمیشە وائەکات ڕوخسارە شیرینەکەی من دڵخۆش بکات .. بە هێواشی دەستی بەرز کردەوەو دەستێکمی گرت و نزیکی کردەوەو لە نزیک دڵی داینا کە وایکرد هەست بە لێدانە خێراکانی دڵە بچوکەکەی بکەم دووبارە هەستم بە دڵخۆشیەکی لە ڕادە بەدەر ئەکرد توندتر دەستیم گرتەوە .. کاتێک هەر بە هەمان شێوەی پێشوو بووین .. ئەو ئەزانێ چۆن من بشڵەژێنێ و دڵم بۆخۆی بلەرزێنێت ... لەدوای چەند خولەکێک هەستم کرد کە خەوی لێکەوتووە زەردەخەنەم کرد بۆ شیرینەکەم .. ئایە ئەوەنە ماندوو بوو ؟ .. بە هێواشی نوشتامەوە ئاستی ئەو و ماچێکی بچوکی چاوەکانیم کرد و وەکو پێشتر یاریم بە قژەکانی کرد ....

  𝐽. 𝐽𝐾 ~ My Body Guard Where stories live. Discover now