CHAPTER 14 .. یۆن ؟

325 43 167
                                    

تەنیا دوو جار هەیە کە ئەمەوێت لەگەڵت بم ...
( ئێستاو ، بۆ هەمیشە ! )

هەردووکیان دەستی یەکتریان گرتبوو کاتێک بەرەو ناوەوەی شاری یاریەکە بەڕێئەکەوتن بەتەواوی ڕۆژ ئاوا بوو بوو وە شەوێکی تاریک و پڕ ئەستێرەی هەبوو کاتێک جونگکوک و یۆنسو بینیان کە سۆمی و تایهیۆنگ لە دورەوە چاوەڕوانی ئەوانن گەیشتنە نزیکیان و سۆمی و تایهیۆن...

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

هەردووکیان دەستی یەکتریان گرتبوو کاتێک بەرەو ناوەوەی شاری یاریەکە بەڕێئەکەوتن بەتەواوی ڕۆژ ئاوا بوو بوو وە شەوێکی تاریک و پڕ ئەستێرەی هەبوو کاتێک جونگکوک و یۆنسو بینیان کە سۆمی و تایهیۆنگ لە دورەوە چاوەڕوانی ئەوانن گەیشتنە نزیکیان و سۆمی و تایهیۆنگ زەردەخەنەیان کرد بۆ ئەوان  ...

هێی لە کۆتایدا دوو ئاشقەکەمان لێرەن

سۆمی وتی و پێکەنی وای کرد جونگکوک بە زەردەخەنەوە سەیری یۆنسو بکات وە بێگومان یۆنسو تەنیا بە شەرمەوە پێکەنی  ..

هەر باش بوو کە گەیشتن زۆری نەمابوو ببین بە دار و لێرەدا بڕوێین !

تایهیۆنگ بە گاڵتەجاڕی وتی و وایکرد هەموویان پێ بکەنن پێی و جونگکوک چاوەکانی سوڕاند و بە هێواشی وتی

دەی هیۆنگ دووبارە ..

یۆنسو زەردەخەنەی کرد بۆیان کاتێک سۆمی بە دڵخۆشی وتی...

زۆر باشە گەنجەکان ئێستا نۆرەی چیە ؟

تایهیۆنگ بە دڵخۆشی دەستی سۆمی گرت و وتی

تاقیکردنەوەی هەموو یاریەکان ..

با بڕۆین !!!

سۆمی و تایهیۆنگ لە خۆشیدا هەڵبەزینەوەو جونگکوک و یۆنسو تەنیا بە زەردەخەنەوە سەیری ئەوانیان ئەکرد ..

با ئێمەش بڕۆین ئازیزم

جونگکوک وتی و یۆنسوی بەدوای خۆیدا ڕاکێشا و لەدواوەی
سۆمی و تایهیۆنگ ئەڕۆیشتن ..

زۆر باشە با ئەم یاریە تاقیبکەینەوە .. ئەڵێن چی ؟

تایهیۆنگ وتی و هەمویان سەریان بەرز کردەوە بۆ بینینی یاری ( ڕۆڵەر کۆستەر ) یۆنسو بە هێواشی سەیری جونگکوکی کردوو وتی

  𝐽. 𝐽𝐾 ~ My Body Guard Where stories live. Discover now