CHAPTER 11 !غیرەکردن

398 51 99
                                    


" لەو کاتەوەی کە تۆم ناسیوە کەمتر ئەگریم ...
هەروەها بە توندی پێئەکەنم ......
زیاتریش زەردەخەنە ئەکەم ......
تەنها لەبەر ئەوەی تۆم هەیە ......
ژیانم شوێنێکی باشترە ."

ئەوان هەردووکیان بە بێدەنگی لەناو هۆڵی سەیر کردنی فیلمەکە دانیشتبوون ، سەرقاڵی سەیر کردنی فیلمەکە بوون لە کاتێکدا جونگکوک دەستی یۆنسوی گرتبوو ، هەستێکی سەیر و نوێ بوو بۆ هەردووکیان بەم شێوەیە سەیری فیلمێک بکەن لە تەنیشت ئەو کەسەی خۆشت ئەوێت و بۆت ...

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.


ئەوان هەردووکیان بە بێدەنگی لەناو هۆڵی سەیر کردنی فیلمەکە دانیشتبوون ، سەرقاڵی سەیر کردنی فیلمەکە بوون لە کاتێکدا جونگکوک دەستی یۆنسوی گرتبوو ، هەستێکی سەیر و نوێ بوو بۆ هەردووکیان بەم شێوەیە سەیری فیلمێک بکەن لە تەنیشت ئەو کەسەی خۆشت ئەوێت و بۆت تایبەتە وە لە هەمووی گرنگتر هەست بە ئاسوودەیی بکەیت لە نزیکی ئەوە بەڕاستی شتێکی نوێی لە هەمان کاتدا تایبەت بوو بۆ هەردووکیان ، جونگکوک چاوەکانی لەسەر فیلمەکە لابرد و سەیری ئەوەی تەنیشتی کرد کە چەن بە پەرۆشی سەیری فیلمەکەی ئەکردوو چاوەڕوانی هەنگاوی دواتر بوو ، زەردەخەنەیەکی بچوک لێوەکانی گرتەوە بە بینینی خانمە نازدارەکەی تەنیشتی گرتنەکەی دەستی توندتر کردوو بە هێواشی پەرداخی شەربەتەکەی لە لێوی یۆنسوو نزیک کردەوە تا بیخوات و یۆنسوش بەبێ ئەوەی چاو لەسەر فیلمەکە لابەرێت کەمێکی لە شەربەتەکە خوارد جونگکوک پێکەنینێکی بچوکی کرد بۆ ئەو شێوە کیوت و نازدارەی یۆنسو هەیبوو وە پەرۆشی بۆ فیلمەکە ،..

ماوەیەکی کەم تێپەڕیبوو هەردووکیان بەبێدەنگی سەیری فیلمەکەیان ئەکرد وە بە ڕوخسارێکی خەمبارەوە لە فیلمەکە ورد بوو بوونەوە ... یۆنسو فرمێسک لە چاوەکانی کەوتن بۆ ئەو کارەکتەرە سەرەکیەی فیلمەکە کە کۆتایی بە ژیانی هات ، فیلمەکە کۆتایی پێهات و یۆنسو سەیری جونگکوکی کردوو بە دەنگێکی کز وتی ..

ئایە ئەوان کۆتاییەکی باشیان نەبوو ؟ بەڵام بۆچی ؟

جونگکوک زەردەخەنەیەکی بچوکی کردوو بە هێواشی دەستی لەسەر ڕوخساری یۆنسو داناو بە دەنگێکی هێواش قسەی کرد ..

شیرینم ئەوە تەنیا فیلمێک بوو هەروەها .. مەرج نیە هەمیشە کۆتاییەکی باش بۆ دوو کەس هەبێت ..

یۆنسو سەیری جونگکوکی کردوو بە هێواشی وتی

من ڕقم لە کۆتاییە ناخۆشەکانە .. وە نامەوێت هەرگیز ئەوە ڕوبات ..

  𝐽. 𝐽𝐾 ~ My Body Guard Where stories live. Discover now