CHAPTER 9 ! باوەشی ئەو

410 45 71
                                    

" عەشق هەرگیز شکست ناهێنێ ، میهرەبانی و سەبر نیشان دەدات، کە تۆ نیشانت داوم هەمیشە پرسیارم دەکرد کە ئایا شایەنی خۆشەویستیم یان نا ، بەڵام تۆ دونیایەک لە جوانی و سۆزێکی وات پێبەخشیم کە جارێکی تر هەرگیزا و هەرگیز گومانی لێناکەمەوە "

" عەشق هەرگیز شکست ناهێنێ ، میهرەبانی و سەبر نیشان دەدات، کە تۆ نیشانت داوم هەمیشە پرسیارم دەکرد کە ئایا شایەنی خۆشەویستیم یان نا ، بەڵام تۆ دونیایەک لە جوانی و سۆزێکی وات پێبەخشیم کە جارێکی تر هەرگیزا و هەرگیز گومانی لێناکەمەوە "

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

Yunsu Pov

کاتێک بە هێواشی چاوەکانمم کردەوە هەستم بەو دەستە گەورانە کرد کە باوەشیان لێدابووم سەیری دەوروبەرم کرد تاریک بوو و منیش تێگەیشتم شەو درەنگە ! دواتر سەیری کاتژمێرەکەم کرد کە بە دیواری ژوورەکەم هەڵواسرابوو کاتژمێر 03:24 خولەک بوو چاوەکانمم خوراند و قژم بەرەو سەرەوە برد و پاشان سەیری تەنیشت خۆمم کرد و زەردەخەنەم کرد کاتێک ڕوخسارە شیرینەکەی ئەوم بینی کە چەن بە جوانی و شیرینی خەوتبوو هەستم ئەکرد هەروەکو کەروێشکێک بێت لەبەر چاوەکانم ..وە کاتێک بە توندی باوەشی لە من یابوو ئەمتوانی هەست بە لێدانە خێراکانی دڵم بکەم دەستم بەرز کردەوەو بە هێواشی قژەکانیم شانە کرد و دەستم لەسەر ڕوخساری داناو پەنجە گەورەکەم لە ڕوخساری خشاند بە هێواشی .. پاشان زیاتر خۆم نزیک کردەوە لێی و ڕوخسارم لە باوەشیدا نوقم کرد و توند باوەشم پێدا کردەوەو بۆنی ئەوم هەڵئەمژی بۆ سیەکانم .. بۆچی بۆنی ئەوەنە خۆشە ؟ بە هێواشی دەستم بەرز کردەوەو بەتانیەکەم پێی دادایەوە و جوانتر دامپۆشی تاکو سەرمای نەبێت و دووبارە باوەشم لێی دایەوە کاتێک هەستم کرد ئەو کەمێک جوڵاو منی زیاتر بۆخۆی کێش کردوو توندتر باوەشی لێدامەوە زۆر باشە منیش زۆر ئارەزوی ئەوە ئەکەم لەناو باوەشی ئەودا بخەوم چونکە ئەتوانم بڵێم ئارامترین شوێنە کە تاوەکو ئێستا هەمبووبێت .. !
چاوەکانمم داخستەوەو بە ئارامی دووبارە خەو بردمیەوە لە باوەشی ئەودا وە گرنگیم بە هیچ شتێکی تەر نەئەیا لە دەوروبەرم .. !

......

ئەمجارە هەستم کرد جێگاکە جوڵایەوە چاوەکانمم کردەوە بە کزی سەیری ژوورەکەم کرد کەمێک ڕوناک بوو جونگکوکم بینی کە ویستی لەسەر جێگەی خەوەکە هەڵبستێت بە هێواشی قۆڵیم گرت و وەستاندم کاتێک ئەو ئاوڕی دایەوەو سەیری کردم و زەردەخەنە جوانەکەی لەسەر ڕوخساری بوو ..

بەیانیت باش ئازیزم ..

زەردەخەنەیەکی بچوکم کردوو بە هێواشی وتم

  𝐽. 𝐽𝐾 ~ My Body Guard Where stories live. Discover now