CHAPTER 4 پاسەوانە تایبەتەکەم

550 60 32
                                    

" سوپاسی گەردوون دەکەم بۆ ئامادەبوونت هەموو ڕۆژێک
کە لەگەڵمدایت ،  یەکەم سات کە بینیمیت عاشقی تۆ بووم
و تا دوا هەناسەم خۆشم دەوێیت ،
تۆ دونیای من تەواو دەکەیت "

" سوپاسی گەردوون دەکەم بۆ ئامادەبوونت هەموو ڕۆژێککە لەگەڵمدایت ،  یەکەم سات کە بینیمیت عاشقی تۆ بوومو تا دوا هەناسەم خۆشم دەوێیت ،تۆ دونیای من تەواو دەکەیت "

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

ــــــــــــــــــــــــ꧁꧁꧂꧂ــــــــــــــــــــــــــ


یەک ڕۆژ پێش ئێستا واتا ڕۆژێک دوای چونە
دەرەوەکەی جونگکوک و یونسو

Jungkook Pov

بەیانی دوای ئەوەی لە ماڵەوە هاتمە دەرەوە بەڕێکەوتم بەرەو یانەکە تا کەمێک ڕاهێنان بکەم .. دووبارە هەمان ئۆتۆمبێلەکەی دوێنێم بینی.. ئەو پیاوەی بەیانی دابەزی لێی

سڵاو بەڕێز جیۆن

ئەو پیاوە وتی و بە سەر سوڕماویی سەیرم کرد و بێدەنگ بووم

ئەزانم پێت سەیرە کە بۆچی دووبارە لێرەم .. بەڵام ویستم دووبارە قسەت لەگەڵ بکەم ..

سەیری ئەوم کردوو سەرم بە بەڵێ جوڵاند ..

زۆر باشە گوێم گرتووە ؟

ئەو سەیری دەوروبەری کردوو پاشان بە هێواشی وتی

ئەمجارە سەرۆکەکەشم ئەیەوێت قسەت لەگەڵ بکات ..

ئەو وتی و ئاماژەی بە ناو ئۆتۆمبێلەکە دا .. زوو تێگەیشتم و سەرەتا دو دڵ بووم چۆن بزانم باوەڕ پێکراون ؟
ئەو بە هێواشی سەیری کردم و وتی

بێخەم بە ئێمە کەسانی خراپ نین ئەزانم بیر لەچی ئەکەیتەوە ...

ئەو پێکەنینێکی بچوکی کردوو منیش سەرم بە بەڵێ جوڵاند و بە هێواشی سەرکەوتم کاتێک ڕێگای بۆ کردمەوە ..

بەخێربێیت کوڕەکەم ..

سەیری ئەو پیاوەی تەنیشتم کردوو سەرم دانەواند شێوازێکی کەشخە و ڕێکی هەبوو سەرەڕای تەمەنەکەی

  𝐽. 𝐽𝐾 ~ My Body Guard Where stories live. Discover now