CHAPTER 16 جیابوونەوە..

325 59 73
                                    

" هەموو ساتێک لەگەڵت هەست ئەکەم وەک خەونێکی
جوانە کە هەرگیز نامەوێت کۆتایی پێبهێنم "

" هەموو ساتێک لەگەڵت هەست ئەکەم وەک خەونێکی جوانە کە هەرگیز نامەوێت کۆتایی پێبهێنم "

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.


ماوەی هەفتەیەک تێپەڕیوە ..
پەیوەندی یۆنسو و جونگکوک زیاتر لە جاران پەرەی سەندووە بەجۆرێک یۆنسو بۆ خولەکیش لە جونگکوک دورناکەوێتەوە بەجۆرێک ئاڵودەی ئەو کوڕە بووە کە هەرگیز خۆشی لەو بڕوایە نەبوو کورێک بەو شێوەیە بێتە ناو ژیانی ! بەهەمان شێوە بۆ جونگگوک هەمیشە گرنگی پێ ئەدات و هەموو خولەکێکی لەگەڵ ئەو بەسەر ئەبات ، ..

بە دڵخۆشی لە پلیکانەکانی زانکۆ ئەهاتە خوارەوە و دڵی خێرا لێی ئەدا بۆ بینینی ئەشقەکەی .. هەنگاوەکانی خێرا بوون بۆ دەرچون لە دەرگای زانکۆ کاتێک چاوی چووە سەر خۆشەویستەکەی کە لەبەردەم ئۆتۆمبێلەکەی وەستابوو لە چاوەڕوانی خانمە دڵبەرەکەی .. بەرەو ڕوی ڕۆیشت و زەردەخەنە لە لێوەکانی لانەئەچون کاتێک جونگکوک سەری بەرز کردەوەو یۆنسوی بینی زەردەخەنەیەکی ساختەی کردوو هەرچەنە ڕوخساری نیگەرانیەکی کەمی پێوە دیار بوو بە زانینی ئەوەی یۆنسو کاردانەوەی چۆن ئەبێت بۆ ئەوانەی ڕوئەدەن !

شیرینم ..

یۆنسو خۆی فڕێدایە باوەشی و توند باوەشی لە جونگکوک دا ، باوەشی لە جەستە بچوکەکەی دایەوە و بێدەنگ بوو وە زۆر نیگەران بوو بەڵام هەموو هەوڵێکی ئەدا لە یۆنسوی بشارێتەوە و هەستی پێ نەکات  ..

زانکۆ چۆن بوو ؟

بە هێواشی سەیری یۆنسوی کرد کاتێک هێشتا لەناو قۆڵە گەورەکانی دەورە درابوو ..

باش بوو بەڵام وەکو هەمیشە ماندووکەر بوو ..

یۆنسو بە زەردەخەنەوە وتی و سەیری چاوە ڕەشەکانی جونگکوکی کرد کاتێک جونگکوک بە نەرمی قژەکانی بۆ شانە کردوو بە هێواشی وتی ..

کەواتە بچوکەکەم ماندوو بووە ؟

یۆنسو زەردەخەنەی کردوو سەیری چاوەکانی کرد و دواتر بە هێواشی وتی ..

  𝐽. 𝐽𝐾 ~ My Body Guard Where stories live. Discover now