CHAPTER 10 !وێنەی ئەو

489 46 288
                                    

" من زۆر بە قووڵی عاشقی تۆم ، بوونی تۆ لە ژیانمدا خۆشی و گەرمییەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە کە هەرگیز نەمدەزانی بەو شێوەیە ئاسودە بێت ، تۆ پشت و پەنای منیت متمانەپێکراوم و ئەو کەسەی کە بە شێوەیەک تەواوم دەکەیت کە هەرگیز بیرم لەوە نەدەکردەوە ببێت ! خۆشم دەوێی زیاتر لەوەی کە وشەکان دەریببڕن ! و بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی بەردەوامبوونم لەم گەشتە جوانەی خۆشەویستیمان ئەکەم پێکەوە ... "

Jungkook Pov

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

Jungkook Pov

هەردووکمان تەواو بێدەنگ بووین ! دوای ئەوەی لە نەخۆشخانە دەرچوین بەرەو ئۆتۆمبێلەکە بەڕێکەوتین ! کاتێک ئۆتۆمبێلەکەم لێ ئەخوڕی بەرەو ماڵەکەی یۆنسو ئەو بێدەنگ بوو منیش نەمەزانی چی بڵێم .! بە هێواشی دەستیم گرت بەبێ ئەوەی چاو لەسەر ڕێگاکەم لابەرم تەنیا هەستم کرد کە ئەو سەیری کردم !

بۆچی بێدەنگیت ؟ بیر لەچی ئەکەیتەوە ؟

بە هێواشی وتم و ئەو دەستی گرتمەوە و وتی

هیچ شتێک .. تەنیا کەمێک بێتاقەتم ..

سەرم بە بەڵێ جوڵاند و بە هێواشی وتم ..

بۆچی شیرینەکەی من بێتاقەتە ؟

ئەو سەیری کردم و بە قسەکەم پێکەنینێکی بچوکی کرد کاتێک پێکەنینە بچوکەکەی ئەوم بینی دڵم کەوتە پەلە !

هەمیشە بەو شێوەیە زەردەخەنە بکە ..

ئەو بە هێواشی سەری بە بەڵێ جوڵاند و پاشان سەیری دەرەوەی کرد منیش هیچم نەوت چونکە زانیم ئەو لە میزاجێکا نیە قسە بکات تەنیا گرتنەکەی دەستیم توندتر کرد و بێدەنگ بووم .. لە دوای ماوەیەکی کەم گەیشتینەوە ماڵەوە و ئۆتۆمبێلەکەم لە گەراجی پشتەوە وەستاند تا ڕێگایەکی کەمتر هەبێت بۆ چونە ژوورەوەی یۆنسوو بە هێواشی دەستم لەژێر قاچەکانی داناو دەستێکیشم لەژێر پشتی و هەڵمگرت و بەرەو ژوورەکەی بەڕێکەوتم کاتێک ئەو توند قۆڵمی گرتبوو ....

لەسەر جێگاکەی دامناو بەهێواشی ماچێکی بچوکی ناوچەوانیم کردوو پاشان وتم...

  𝐽. 𝐽𝐾 ~ My Body Guard Where stories live. Discover now