CHAPTER 2 یەکەم یەکتر بینین

605 77 31
                                    

" هەمیشە خۆمانین کە هەوڵی باشکردنی ژیانە
تاریکەکەمان ئەدەین "

" هەمیشە خۆمانین کە هەوڵی باشکردنی ژیانە تاریکەکەمان ئەدەین "

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

ـــــــــــــــــــــــــ꧁꧁꧂꧂ــــــــــــــــــــــــــــ

‌لە دوای سێ ڕۆژ ...

ئەمڕۆ ڕۆژەکەیە .. کە یاریەکەی جونگکوک دەست پێئەکات .. ئەو کەمێک شڵەژاوە بەهۆی ئەوەی هەست بە هیلاکیەکی زۆر ئەکات لە جەستەیدا چونکە هیچ پشووی وەرنەگرتووە لەم چەند ڕۆژەداو بە بەردەوامی سەرقاڵی ڕاهێنان کردن بووەو شەوانە کەمتر لە دوو کاتژمێر خەوتووە ... ئەو هەمیشە بەو جۆرەیە بۆ بردنەوە زۆر هەوڵ ئەدات تا ئەوە بەدەست بهێنێت کە ئەیەوێت .. لە ژووری خۆگۆڕینی تایبەت بە یاریزانەکان بوو کاتێک جانتاکەی خستە ناو لۆکەرەکەو بە هێواشی دەرگای لۆکەرەکەی داخست و سەرقاڵی خۆئامادە کردن بوو بۆ یاریەکە کە کەمتر لە کاتژمێرێکی مابوو بۆ دەستپێکردن ..
دەرگای ژوورەکە کرایەوە جونگکوک بە لاچاوێک سەیری ئەوەی کرد کە لە دەرگاکەوە هاتە ژوورەوە پاشان بە بێهەستی چاوەکانی لەسەر لابردوو سەرقاڵی کارەکەی خۆی بویەوە

جیۆن .. بەڕای تۆ ئەمڕۆ کێ براوه ئەبێت ؟

یۆجۆنگ پرسی بە زەردەخەنەیەکی گاڵتەجاڕی جونگکوک وەڵامی نەبوو یوجۆنگ هەمیشە هەوڵی بێزارکردنی جونگکوک ئەدات .. بۆیە لەسەر کورسی ژوورەکە هەستایە سەرپێیو ویستی بڕواتە دەرەوە و یۆجۆنگ بشتگوێ بخات بەڵام دووبارە یوجۆنگ وتی ..

جیۆن .. تۆ زۆر باشی لە پشتگوێ خستنی خەڵکی ..

بە فیزەوە وتی جونگکوک چاوەکانی تەواو توڕەو بێهەست دەرئەکەوتن ئاوڕی دایەوەو سەیری یۆجۆنگ ی کرد پاشان بە بێهەستی وتی

پێم وابێت دیارە کێ ئەیباتەوە ... وە ئەگەر زۆر بە پەرۆشیت کەمێکی تر یاریەکە دەستپێئەکات ئەتوانی بە چاوەکانی خۆت بیبینیت ..

جونگکوک ویستی بڕوات بەڵام گەڕایەوەو پاشان وتی ..

هەروەها ئاگاداربە لە دوای یاریەکە دەست نەکەیت بە گریان !

  𝐽. 𝐽𝐾 ~ My Body Guard Where stories live. Discover now