CHAPTER 1 باشترین شەڕکەر

943 85 33
                                    

" تۆ ناتوانیت زۆر لە کەس بکەیت بۆ ئەوەی خۆشیان
بوێیت .. ئەوان خۆیان ئەبێت ئەو کارە بکەن "

کۆریا سیئۆل کاتژمێر 07:40 خولەکی بەیانی " کۆشکی کیم "

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

کۆریا سیئۆل
کاتژمێر 07:40 خولەکی بەیانی
" کۆشکی کیم "

خێزانی کیم لەسەر مێزی نان خواردنی بەیانیان بوون وە تەواو کەشێکی بێدەنگیان هەبوو هیچ کام لەوانەی سەر مێزی نان خواردنەکە قسەیان نەئەکرد تەنیا گوێ بیستی دەنگی کەوچک و قاپەکان ئەبوویت کاتێک یەکێک لە پاسەوانەکان هاتە ژوورەوە و ڕوخسەتی لە بەڕێز کیم وەرگرت کە خاوەنی گەورەترین کۆمپانیای سیئۆلە کەسایەتیەکی سارد و جدی هەیە بەڵام خۆشەویستیەکی ڕاستەقینەی هەیە بۆ خێزانەکەی و هەمیشە هەموو شتێک ئەکات تاوەکو بیانپارێزێت بەهۆی ناوبانگی کۆمپانیاکەی ڕکابەرایەتی لەگەڵ کۆمپانیای هۆنگ هەیە و ترسی لەوە هەیە کە ببنە مەترسی بۆ خێزانەکەی

پاسەوانەکە وەستا و بەڕێز کیم سەری بە بەڵێ جوڵاند و پاسەوانەکە نزیک بووەوە لە بەڕێز کیم و بە گوێیدا چرپاندی .. خێزانەکەی بەڕێز کیم بە سەر سوڕماوی سەیری پاسەوانەکەیان کرد کاتێک سەرقاڵی خواردنەکەیان بوون پاشان بەهێواشی دوورکەوتەوەو بەڕێز کیم بە دەستی ئاماژەی بەوە کرد کە پاسەوانەکە ئەتوانێت بڕوات ..

شتێک بووە ؟

خاتوو کیم خاتوونی خێزانی کیم و هاوسەری بەڕێز کیم کەسایەتیەکی ڕوخۆش و خەمخۆری هەیە بەڵام زۆر گرنگیپێدەرە بۆ هاوسەرەکەی و کچەکەی هەمیشە لە خەمی ئەواندایە و پێشتریش لە خێزانێکی دەوڵەمەند بووە

سەیری بەڕێز کیمی کرد و بە دودڵی پرسی
بەڵام بەڕێز کیم بە ساردی سەیری کردوو پاشان سەیری یونسو ی کرد تاکە کچی خێزانی کیم قۆناغی سێیەمی زانکۆیە و نازێکی زۆری پێدراوە کەسایەتیەکی ڕوخۆش و یارمەتیدەری هەیە تەنیا یەک هاوڕێی نزیکی هەیە

یونسو بەبێ گوێدانە هیچ شتێک سەرقاڵی نان خواردنەکەیەتی بە توڕەیی سەیری یونسوی کرد و دەستی کێشا بە مێزەکەدا و وتی

بەتەما نیت هیچ بڵێیت ؟

یونسو و خاتوو کیم ڕاچڵەکین لە بەرزی دەنگەکە یونسو بە ترسەوە سەیری بەڕێز کیم ی کرد و خاتوو کیم بە هێواشی وتی

  𝐽. 𝐽𝐾 ~ My Body Guard Where stories live. Discover now