CHAPTER 3 جیۆن جونگکوک ؟

477 61 29
                                    

هەمیشە ئەوەستن لەبەردەمماندا بۆ ئەوەی
ڕێگا نەدەن خەونەکانمان بەدی بهێنین ..
بەڵام لە کاتێکدا من هیچ زیانێکم بۆ ئەوانەی
دەورو بەرم نیە ! ئایە بۆچی .. مرۆڤەکان
هەمیشە ڕقیان لە یەکترە ؟!

ــــــــــــــــــــــــــ꧂꧁꧂꧁ــــــــــــــــــــــــ

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

ــــــــــــــــــــــــــ꧂꧁꧂꧁ــــــــــــــــــــــــ

Yunsu Pov

بە بێزاری جلەکانمم گۆڕی و لەسەر جێگاکەم پاڵکەوتم بەڕاستی بێزار بووم لە هەڵسوکەوتەکانی باوکم .. ئەزانم بۆ پاراستنی من ئەو کارە ئەکات .. بەڵام نامەوێ ! من بێزار بووم لەماڵەوە ! ژیانم هەمووی پێک هاتووە لە خواردن و خەو و ڕۆیشتن بۆ زانکۆ و گەڕانەوە بۆ ماڵەوە .. هەرگیز وەکو هیچ کچێکی تر نەژیاوم .. تەنانەت پێم سەیرە کە پێم ئەڵێن کەسێکی ساردی لەگەڵ دەوروبەرت .. من کە ژیانێکی خۆشم نەبووە هەرگیز .. وە خۆم نەمتوانیوە ڕۆژێک زەردەخەنەیەک بکەم .. ئیتر چۆن بتوانم زەردەخەنە بەڕوی ئەوانەی دەوروبەرم بکەم ؟!
وە سەبارەت بە دوێنێ شەو ! هەر بەڕاست ئێستاش باوەڕ ناکەم کە گەڕامەوە ماڵەوە بەبێ ئەوەی باوکم هیچ شتێک بزانێت ! بەڕاستی من بەبەختم .. نازانم چ چاکەیەکم کردووە تا بەو جۆرە خوای گەورە کەسێکی لەو شێوازەی بۆ ناردم ؟! من بەڕاستی پێویستە سوپاسی ئەو کوڕەی دوێنێ شەو بکەم .. بەڕاستی سەرنجی ڕاکێشام .. زۆر بەڕێز بوو لە هەمان کاتتدا زۆر قۆز بوو .. نامەوێت درۆتان لەگەڵ بکەم .. بەڵام دوێنێ شەو بە تەواوی وەکو بێشەرمێک سەرنجی ڕوخساریم ئەدا .. ئایە چۆن بیدۆزمەوە و چاکەکەی بدەمەوە ؟

ئێستا من خۆم کێشەم کەم نیە بیر لە کەسێکی تریش ئەکەمەوە ؟!

بە بێزاری کێشام بەسەری خۆمدا و هەستام لەسەر جێگاکەم و بەرەو دەستشۆری ژوورەکەم ڕۆیشتم بەڵام چی بکەم ئەو کوڕە لە مێشکم ناچێتە دەرەوە ..

.
.
.
.
هەردووکیان لەسەر مێزی قاوەخانەکە دانیشتبوون جونگکوک هێشتاش تێنەئەگەیشت بۆچی ئەبێت قسە لەگەڵ ئەوەی بەرامبەری بکات ؟

زۆر باشە من گوێم گرتووە ؟

جونگکوک بە بێ هەستی وتی و پاشان ئەوەی بەرامبەری وتی ..

  𝐽. 𝐽𝐾 ~ My Body Guard Where stories live. Discover now