CHAPTER 6 ! ماچێکی هەڵە

511 55 30
                                    

" چاوم لەسەر تۆیە بەڕێز ، و توند دەستم بەو شتە سەرسوڕهێنەرە گرتووە کە پێکەوە هەمانە ، ڕەنگە تۆ تەنها زۆر باش بیت بۆ ئەوەی ڕاست بیت – میهرەبان، بەخشندە، گرنگیپێدەر ، و قۆزێکی وێرانکەر "


ــــــــــﮩ٨ـﮩﮩ٨ـ♡ﮩ٨ـﮩﮩ٨ـــــــــــ

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

ــــــــــﮩ٨ـﮩﮩ٨ـ♡ﮩ٨ـﮩﮩ٨ـــــــــــ

Yunsu Pov

چاوەکانم کردەوە کاتێک سەرم ئازارێکی زۆری هەبوو بە جۆرێک هەستم ئەکرد کە بتەقێتەوە ! نازانم چی ڕوئەیات .. چاوەکانمم کردەوە لە ژوورەکەم بووم .. بەڵام.. دەستی کەسێکم گرتبوو .. ! سەیری دەستیم کرد بە تاتۆکانی ناسیمەوە .. ئاوڕم دایەوە بۆ تەنیشت خۆم جونگکوکم بینی کە لە تەنیشتمەوە پاڵکەوتبوو و خەوی لێکەوتبوو ! .. دڵم وەکو شێتێک لێی ئەیا .. بۆچی ئەو لێرەیە ؟ دوێنێ شەو چی ڕویدا لەدوای خواردنی ژەمی ئێوارە ؟ .. سەیری ڕوخساری جونگکوکم کرد ئەو کاتێک ئەخەوێت زۆر شیرین ئەبێت ڕوخسارێکی بێتاوان و مناڵانەی هەیە .. لە ناکاو کۆمەڵێک شت گەڕانەوە بۆ مێشکم !

یۆنسو تۆ ئاگاداری خۆت نیت !

مـ..من ئاگاداری .. خۆمم

یۆنسو ئێخەی کراسەکەی جونگکوکی گرتوو لێی نزیک بوویەوەو لێوەکانی لەسەر لێوەکانی جێگیر کرد ..

....

هەموو ڕوداوەکانی دوێنێ شەو هاتەوە یادم .. چی ؟ .. شۆک بوو بووم بەو ڕوداوانەی دوێنێ شەو کاتێک هاتەوە بیرم .. من چیم کردووە ؟؟؟ بۆ خاتری خوا !!!
سەیری جونگکوکم کرد ئایە کاتێک بە ئاگا هاتەوە چۆن سەیری ڕوخساری بکەم ؟ .. ئایە وا دەری بخەم کە هیچم لە یاد نەماوە ؟ .. یااااا ئەمەوێت ئێستا بگریم چۆن خۆمم شەرمەزار کرد ! .... سەیری دەستەکانی خۆمانم کرد من چەن گەمژەم !! بە هێواشی دەستم هێنایە دەرەوەو ویستم لەسەر جێگاکە هەستم .. کاتێک گوێبیستی دەنگی ئەو بووم

تۆ بەئاگا هاتیت ؟

لەجێگای خۆمدا ڕەق بووم ! تکایە چۆن سەیری ڕوخساری بکەم ؟ بە هێواشی ئاوڕم دایەوە بۆ دواوە ..

  𝐽. 𝐽𝐾 ~ My Body Guard Where stories live. Discover now