CHAPTER 12 ...ئازار

348 48 155
                                    

گەشاوەترین شت لەم دونیایە چاوەکانی تۆیە
کاتێک سەیری منی پێ دەکەیت.....
من نامەوێت ئەستێرە ببینم !
بەڵکو ئەمەوێت تا مردن چاوەکانت ببینم  !

ئەو بە توڕەییەکی زۆرەوە ئۆۆمبێلەکەی لە بەردەم بینایەکی چۆڵ و تەواو نەکراو وەستاند

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

ئەو بە توڕەییەکی زۆرەوە ئۆۆمبێلەکەی لە بەردەم بینایەکی چۆڵ و تەواو نەکراو وەستاند ..
لە ئۆتۆمبێلەکە دابەزی کاتێک جانتایەکی بە دەستەوە بوو بە توڕەیی بەرەو ناوەوەی بیناکە ڕۆیشت و کاتێک گەیشتە جێگای مەبەست بینی کە دووبارە ئەوان لەوێ وەستاون ..

ئۆو جیۆن لێرەیە هاوڕێیان !

ئەو وتی و جگەرەکەی فڕێدایە سەری زەویەکە و سەیری جونگکوکی کرد لە کاتێکدا لەسەر کورسیەک دانیشتبوو و چەند پیاوێکیش لە دەوری بوون جونگکوک زەردەخەنەیەکی گاڵتەجاڕی کردوو وتی  ..

ئەوە تەواوی پارەکەیە !

جونگکوک بە دەنگێکی تەواو توڕە وتی و جانتاکەی بۆیان فڕێدایە سەر زەویەکە ..

لەمڕۆوە ئیتر نامەوێت پەیوەندیم پێوە بکەنەوە ..

جونگکوک وتی و چاوەکانی ڕەش و تۆخ بوون  و بە توڕەیی وتی

وە بە هیچ شێوەیەک نامەوێت نزیکی ئەو کچە ببنەوە بۆیە بوەستە لە ناردنی هەڕەشە بەرامبەر بە ئەو !!

جونگکوک وتی هەناسەیەکی قوڵی هەڵکێشا و دووبارە قسەی کرد بە توڕەیی ..

دڵنیایە دواتر بە مردویی خۆت ئەبینیتەوە ئەگەر بێت و یەک تاڵ قژی ئەو ئازاری پێبگات ! بۆیە دوور بە لێی !
پێشتریش ئاگادارم کردیتەوە !

جونگکوک بە توڕەیی وتی و پاشان سەیری ئەوی کردوو دووبارە قسەی کرد ئەو تەواو توڕە بوو !

هەموو ئەو پارەیەی باوکم قەرزاری ئێوە بوو ئێستا تەواو دراوەتەوە !

ئەوەی سەر کورسیەکە برۆیەکی بەرز کردەوەو پێکەنی بە گاڵتەجاڕی ..

هێی جیۆن هێمن بەرەوە کچەکەت هێشتا سەلامەتە

  𝐽. 𝐽𝐾 ~ My Body Guard Where stories live. Discover now