CHAPTER 13 ..! ترس

308 48 78
                                    


" ئەگەر بزانیت ئەو ساتە بچوکانەی لەگەڵت
بەسەر ئەبەم چەنێک بۆ من گرنگن ! ......
تەنانەت بیستنی ناوەکەشت پەپولەم بۆ
دروست ئەکات ! "

تەنانەت بیستنی ناوەکەشت پەپولەم بۆدروست ئەکات ! "

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

Yunsu 

ماوەی سێ ڕۆژ تێپەڕیوە لەم سێ ڕۆژەدا شتەکان وەکو خۆیان بوون و ئاسایی بوون ! ئەتوانم بڵێم تەنیا شت کە گۆڕابوو ئەوەبوو کە من زیاتر ئاڵودەی پاسەوانەکەم بووم ! زیاتر و زیاتر من ئەوم ئەوێت لە تەنیشتم ! کە بە جۆرێک نامەوێت چەند چرکەیەک لێم دوور بێت ! چونکە ئەو پیاوە بە تەواوی دڵی منی بۆخۆی بردووە ! وە ڕۆژ بە ڕۆژ خۆشەویستیم بۆی زیاتر و زیاتر ئەبێت ! وە هەر کاتێک من ئەو ببینم دڵم خێرا بۆی لێ ئەدات !

دووبارە وەکو هەموو ڕۆژێکی تر بوو کاتێک سەرقاڵی خۆ ئامادە کردن بووم بۆ زانکۆ بە دڵخۆشی جانتاکەم هەڵگرت و دەرگای ژوورەکەم کردەوە جونگکوک چاوەڕوانم بوو ! کاتێک دەستی لە گیرفانی پانتۆڵەکەی بوو سەری بەرز کردەوەو سەیری کردم بە چاوە ڕەش و گەورەکانی !  دووبارە وەکو هەموو جارێک ئەو شێوەیەکی تەواو قۆز و پێرفێکتی هەبوو ! بە زەردەخەنەوە سەیری کردم و منیش بە هەمان شێوە ..

دووبارە بەیانیت باش شیرین !

ئەو وتی و منیش بە زەردەخەنەوە سەیرم کرد باوەڕ ناکەن کاتێک بەو نازناوە شیرینانە بانگم ئەکات چۆن دڵم ئەخاتە لەرزە ! هەرچەنە بەیانی زوو بەیانی باشمان کردووە بەڵام ئەو دووبارە بەیانی باشی کردەوە لێم !

بەیانیت باش کووک ..

ئەو سەیری کردم و بە هێواشی وتی

ئامادەی بۆ زانکۆ ؟

سەرم بە بەڵێ جوڵاند و وتم ..

بەڵێ من ئامادەم ..

پاشان دووبارە سەیری کردم و وتی

ئایە دڵنیای هیچ شتێکت بیر نەچووە ؟

سەرم بە نەخێر جوڵاند و ئەو لەژێر لێوەوە زەردەخەنەی کردوو دڵی منی خستە لەرزە بە کارەکەی ! منیش سەرسام بووم و بیرم کردەوە ئایە چیم بیرچووە کە وای کردووە ئەو زەردەخەنە جوانەکەی بکات ؟؟

  𝐽. 𝐽𝐾 ~ My Body Guard Where stories live. Discover now