٢٠. دووەی

3.8K 584 358
                                    


31:12:20 3:43pm Thursday

"ئەو خراپەی لەگەڵ نەکردم تەنها نەیتوانی
کەخۆشی بوێم ..." ❥
.............

Areum's POV:

خەریک بووم بخەوم کاتێک دەنگی کرانەوەی دەرگای پێشەوە هات. بێجگە لەمن جین کلیلەکانی لایە بەڵام بۆچی لێرەیە بەم نیوەی شەوە؟ ڕووناکیەکانم داگیرساند و جین ماندووتر دەردەکەوت لەبەیانی و بۆینباغەکەی کرابوویەوە لەدەوری ملیا و لەهەر ساتێکابێت دەکەوێت، هەندێک لەقۆپچەکانی کرابوونەوە و قۆڵەکانی قەمیسەکەی بەرزکرابوونەوە تا ئانیشکی لەکاتێکا چاکەتەکەی لەهیچ شوێنیکا دیارنەبوو.

ئێستا دەستمکرد بەنیگەران بووم دەربارەی.

- جینی؟

بانگیم کرد و یارمەتیم دا تا نزیکتر ژوور لێمانەوە کەوا ڕوویدا ژوورەکەی من بێت. وام لێکرد دانیشێت لەسەر سیسەمەکەم. ئەو زۆر بێهێز بوو تەنانەت بۆ قسەکردنیش. دەمی کردەوە بۆ گوتنی شتێک بەڵام من پێشی کەوتم و بێدەنگم کرد.

- پێویستە پشوو بدەیت.

گوتم و بەهێواشی پاڵم پێیوەنا تا لەسەر سیسەمەکەیا پاڵکەوێت. پێڵاوەکانیم لادا، گۆرەوەییەکانی، قایشی پانتۆڵکەیەشم کردەوە.

چییە؟ ئەو کوڕە داماوە پێویستی بەخەوێکی ئارامە بێ هیچ ناراحەتیەک.

قژیم دوورخستەوە لەسەر ڕووخساری بۆ سەیرکردنی ڕووخسارە نایابەکەی. هەر بەزوویی خەوی لێکەوت کەسەری خستە سەر سەرینەکە. ماچی نێوچەوانیم کرد و دامۆپشی بەپێخەفەکە پێش ئەوەی ڕووناکیەکە بکوژێنمەوە و پاشان ڕۆیشتم بۆ سەیرکردنی بوونەوەرە ئاسمانیەکان کەئەوانیش هەرزوو خەوتن لەژوورەکانیان.

کاتێک گەڕانەوە لەباخچەی ساوایان زۆر دڵخۆشتربووم کاتێک دەستیان کرد بەقسەکردن دەربارەی هاوڕێ نوێکانیان کەئەمڕۆ درەستیان کردبوو و چەند چێژیان بینی بوو لەوێ. ئێستا ڕەنگە نیگەرانیەکەم کەمێک کەمتر بێتەوە دەربارەی ئەوان بەیانی.

.
.

بەنائاسوودەییەوە خۆم سوڕاند لەسەر قەنەفەکەوە کەدوێنی شەو لەسەری خەوتم، بەڵام ملم ناڕەزایی دەڕبڕی دژی جوڵەکم و وایکرد ناڵایەکەی بەئازار بکەم. بەهێواشی هەستامەوە و ڕۆتینی ملم ئەنجامدا بۆ کەمکردنەوەی ئازارەکە.

- هەرگیز لەسەر قەنەفەیا ناخەوم جارێ تر.

منگەم کرد و هەستامەوە لەسەر قەنەفەکەوە و بەرەو ژوورەکەم ڕۆیشتم. دەرەوە هێشتا تاریک بوو بۆیە ڕووناکیەکانی ژوورەکەم داگیرساند. دیوارە شینەکان هاتنە ژیان و پێکەنیم هەر کەجینم بینی کەنیوەی لاشەی پاڵکەوتووە لەسەر سیسەمەکەو نیوەکەی تری نا. سەرم بەگاڵتەوە جوڵاند و یارمەتیم دا تا تەواوی لاشەی بخەمە سەر سیسەمەکە و لاشەیەم داپۆشی بەپێخەفەکەوە. بەرەو گەرماوەکە ڕۆیشتم و ددانەکانم شووشت و گەرماوێکی حەسێنەرەوەم کرد و عەزیەیەکی سادەم پۆشی.

ئەوینداری ڕاستەقینە || 🔚Where stories live. Discover now