١٨. مـاڵئاوایی ...

3.7K 606 521
                                    

19:12:20 3:05pm Saturday

"ئەگەر بڕیاربوو یەکێکمان بمرین،
دادپەروەرانە دەبێت ئەگەر من بمرم و تۆ بژی"❥
............

Taehyung's POV:

هەفتەیەک دەبێ لەوکاتەوەی هاوسەرگیریم لەگەڵ میجووا کردووە. ڕقم لەخۆمە بۆ زۆر دواکەوتنم.

کاتێک ئیریک ئەڵقەکەی پێدام ڕووم سوڕاندەوە بەرەو ئاڕاستەی لێلا و ئەوم بینی کەبەرەو دەرگای چوونە دەرەوەکە دەڕوا و بڕیاری خۆم دا. بڕیارم دا کە لەپێناویا بجەنگم. دەزانم ئەو هەرگیز لێم خۆش نابێت بەڵام ئەگەر ئەوە تەنانەت هەموو ژیانیم ببات بەڵام هەوڵدەدەم بۆ قەرەبووکردنی. ناتوانم ئەوە بکەم بەرامبەر بەئەو یان میجوو. خەریک بووم ڕابکەم بەدوایا بەڵام میجوو شتێک گوت لەگوێما ڕێک شۆکی کردم لەشوێنی خۆما.

ئەو شتەی کەوایلێکردم لەشوێنی خۆما بوەستم و ئەو وشانە بڵێم کە بۆ هەمیشە لێیان پەشیمان دەبم.

ئەوە کۆتا ڕۆژ بوو کەئەوم بینی. هەرگیز جارێکی تر وەڵامی نامەکان و پەیوەندیەکانی منی نەدایەوە. نامجوون گوتی کەئەو دەیەوێ تەنها بێت. ئەو تەنانەت وەڵامی نامەکانی نامجوونیشت ناداتەوە. وازی لەکارکردن هێنا وەکو سکرتێرەم دوای ئەوەی سکرێتێرەکەم گەڕایەوە بۆ سەر کار و هەموو هەلەکانی منی بۆ بینینی لێلا پووکانەوە.

خۆزگە دەمتوانی هەموو ئەوانە بگەڕێنمەوە دواوە. خۆزگە دەمتوانی بگەڕێمەوە دواوە و ئەو ڕۆژە بگۆڕم کە بەلێلام گوت میجووم خۆشدەوێ و ئەوم خۆشناوێ. ڕەنگە من دەبوو هەلێک بەئێمە بدەم. ڕەنگە تەنها ئەگەر بیرم لە 'ئێمە' کردبووبایەوە لەجیاتی 'من' ئەو ئێستا لێرە دەبوو، لەنێوان قۆڵەکانم.

؛ بەڕێزم، بەڕێز کیم لێرەیە.
جینای سکرتێرم گوتی هەر کەسەری هێنایە ئۆفیسەکەمەوە.

- نامجوون؟
ئەو بۆچی لێرەیە؟

؛ بەڵی، بەڕێزم.
سەری بەئەرێنیەوە جوڵاند.

- بینێرە ژوورەوە.
گوتم و دەستم بەنێوچەوانما هێنا.

نازانم چی هەڵەیە لەگەڵ منا. لەبەیانیەوە ئەو هەستە نامۆیە بەسکما ئەڕوا کەحاڵی شێواو کردووم.

نامجوون هاتە ژوورەوە بەڕووخسارێکی تەواو جدییەوە. خۆم ڕاستکردەوە لەشوێنەکەم دەمم کردەوە بۆ پێشوازی کردنی بەڵام کەمێک ڕاچڵەکیم کاتێک نامجوون مستێکی لەسەر مێزەکەی بەردەمم دا.

- ئەوە چ دۆزەخیەکە نامجوون؟
هاوارم کرد.

ئەوینداری ڕاستەقینە || 🔚Where stories live. Discover now