٣٢. من لێلام، وایە ؟

2.9K 538 600
                                    

6:4:21 3:32pm Tuesday

‎توڕەییت وەک ژەھری مارە "
‎عاجزیت لەگەڵم ھەستێکی پڕ ئازارە
‎بەس ئەوە بزانە کە من
‎دلخۆشترینم لەگەڵت
"‎.باشترینم لەگەڵت
............

Lella's POV:

تەق

تەق

کورسیە جوڵاوەکە بەردەوام بوو لەتەقە تەقکردن هەر کەئەجوڵامەوە لەسەری بۆ پێشەوە و دواوە، سەیری ئەو وێنانەی سەر ڕانەکانم دەکرد. وێنەکان کەمێشکمیان ئەخستە باری بەستووییەوە. ئەو هەڕەشەیەی لەسەر من و منداڵەکانم، دەمێکە لەپەنجەرەکەوە هەڵدراوەتەوە دەرەوە. تەنها شتێک لەمێشکما لەئێستایا وێنەکان بوو.

وێنەکانی تێهیۆنگ و ئەو خاتوونەی لەنێو جلی سپییا کەبەدڵنیاییەوە میجوو نیە. ئەوە ڕوون بوو کە ئەو ئافرەتە هاوسەری یەکەمی تێهیۆنگ بووە، لێلا. هێشتا لەیادمە ئەو ڕۆژەی کەبەڕێز چۆی بۆ یەکەمین جار منی بینی و چاوەکانی پڕ ببوون لەفرمێسک. تێهیۆنگ ڕوونیکردەوە ئەوە لەبەرئەوە بوو کەشێوەم لەکچەکەی دەچێت. تاوەکو ئێستا هیچ بیرۆکەیەکم نەبوو کەبەو ڕادەیە بەیەکتر دەچین بەڵام پاشان چۆن دەکرێت کەسێک بەو ڕادەیە لێکچوو بێت؟ ئایە بەڕاستی تەنها شێوەمان لەیەکتر دەچێت یاخود ئەوە منم؟

بەڵام پێموانیە هەموو کەسانی دەوروبەرم درۆیەکی ئەوەندە گەورە دەکەن لەگەڵما. ئەوان هەموویان دەزانن کەڕابردووم چ مانایەکی هەیە بۆم و دۆزینەوەی ڕاستیەکان دەربارەی ڕابردووم تەنها شتێکە لەو جیهانەیا کەزیاتر لەهەر شتێکی تر دەمەوێت. ئەوان شتێکی ئاوا دڕندانە ناکەن بەرامبەرم.

وێنەی دواترم هەڵدایەوە و وێنەیەکی تەواوی ئەو وێنەیەم بینی کە لەئینتەرنێتا بینی بووم کاتێک بەدوای 'لێلا کیم' دا دەگەڕام. ئەو کچەی کە لەوێنەکەیا کرابوویەوە دەرەوە ئەو بوو، ئەو کەسەی لەمن دەچێت، یاخود من .... ئەو هەموو بیرکردنەوانە سەرئێشەیان پێبەخشیم.

ئەوەتا! من چیتر لێرەیا دانانیشم و بیربکەمەوە دەربارەی ئەوە بۆ ماوەیەکی زیاتر. بیرکردنەوە دەمگەیەنێت بەرەو پرسیاری زیاتر و زیاتر و سەرئێشەیەکی بەهێز.

لەجیاتی دروستکردنی پرسیاری زیاتر من دەڕۆم و پرسیارەکان دەکەم و تەنها کەسیش کەبتوانێت وەڵامەکانم پێبدات تێهیۆنگە. بۆیە هەڵسامەوە لەسەر کورسیە جوڵاوەکەم و بەرەو ژوورەکەی تێهیۆنگ ڕۆیشتم. دەرگای ژوورەکەی کەمێک کرابوویەوە بۆیە خۆم بێزارنەکرد بەدەرگا لێدان و پاڵم بەدەرگاکەوە وەنا و دەرگاکەم کردەوە. ڕۆیشتمە ژوورەوە بەڕووخسارێکی توڕە و دانەمرکاوەوە بۆ وەرگرتنی هەندێک وەڵام، بەڵام هەموو ئەوانە وون بوون کاتێک چاوەکانم نیشتنەوە لەسەر لاشە خەوتووەکەی تێهیۆنگا لەسەر سیسەمەکەیا.

ئەوینداری ڕاستەقینە || 🔚Where stories live. Discover now