١٩. بـیۆن ئـاریۆم

4K 599 612
                                    

24:12:20 4:00pm Thursday

"هەموو ڕەشەبایەک نایەت بۆ تێکدانی ژیانت، هەندێکی دێن بۆ پاک کردنەوەی ژیانت"❥
............

Someone's POV:

ڕەش.

ڕەنگی تاریکیە، تەنهاییە، وونبوونە. ئەو ڕەنگە تەنها یاوەرمە ئێستا کەپاڵم کەوتووم لەسەر سیسەمێک، بەبێ هۆشی. دەتوونم گوێم لەدەنگی 'بیپ'ێکی هێواش بێت لەتەنیشتمەوە بەڵام ئەوەی زیاتر هەستی پێدەکەم ئەو ئازارە زۆرەی لاشەمە.

سەرم، لەڕادەبەدەر ئازاری هەیە. کێشێکی کەم لەسەر قۆڵم و قاچم و سەرمە. تەنها شوێن کەئازادە کەمەرمە. ئازاری هەیە، دەسوتێ، دەئێشێ. دەمویست هاواربکەم، هاواربکەم بەڵام نەمتوانی. ترسام لەوەی ڕەنگە شتێک ڕووبدات ئەگەر بەئاگا نەیەمەوە و بۆیە دەستمکرد بەسەرنج خستنە سەر پەنجەکانم و هەوڵمدا بۆ جوڵاندنیان. لەکۆتاییا کەسەرکەوتوو بووم پشووێکم وەرگرت. ئەوە هێزێکی زیاتری دەوێ لەوەی کەپێشبینیم دەکرد.

دوای کەمێک پشوو هەموو ئەو هێزەی کەماومە بەکارمهێنا بۆ کردنەوەی چاوەکانم. کەمێک ناڵەم کرد کاتێک ئازارێک تێپەڕێ بەنێو کەلەی سەرم و وایکرد چاوەکانم توند دابخەمەوە دووبارە.

کاتێک ئازارەکەم کەم بوویەوە چاوەکانم کردەوە دووبارە. دەنگی 'بیپ'ەکە بەرزتر و خێراتر دەرەکەوێ ڕێک کەتەنیشت گوێمەوە. ئەو ژوورەی کەمن لێیم تاریکە لەگەڵ ڕووناکیەکەی زەردی بچووکم لەتەنیشت سەرمەوە و کەمێک ڕووناکی سپی لەدەرەوەی پەنجەرەکە. وادەرەکەوێت تەنها بم لەو ژوورەیا.

نایابە من بەئاگا هاتم و تەنهام لێرەیا.

گەرووم وەکو بیابانی لێهاتووە وەکو بڵێی بۆ تەمەنێک ووشک بووە. پێویستم بەئاوە. چاوەکانم گەڕاند نەدەوروبەری ژوورەکەیا و سەرچاوەی 'بیپ'ەکەم دۆزییەوە کەهەندێک مۆنیتەر بوون لەگەڵ وایەر نوسابوون بەلاشەمەوە.

من لەنەخۆشخانەم؟ بەڵام بۆچی؟

گەڕام بەمێشکما بۆ هۆکارێک کەبۆچی لێرەم بەڵام نا، لەجیاتی ئەوە ئازارێک هاتە نێو کەلەی سەرمەوە و ئەوجارە نەوەستا. نوقتە نوقتەی ڕەش دەرەکەوتن لەبەردەم بینایم و چاوەکانم داخستەوە، کەوتمەوە نێو تاریکیەوە، دووبارە.

.
.

چرپەکان دەبیستران کاتێک بەهۆش هاتمەوە. سەرم جوڵاند بۆ لایەک و ناڵەم کرد بەهێواشییەوە، چاوەکانم کردەوە بەهێواشییەوە. ئەوجارە ژوورەکە تەواو ڕووناک بوو. ژوورێکی خەیاڵی گەورەی سپی بوو. تیڤیەک بەدیوارەکەوە هەڵواسرابوو لەبەردەما. سەیری خوارەوەم، سەیری خۆمم کرد و بینیم عەزییەکی درێژی سپی لەگەڵ ... گوڵی بچووکی شین لەسەریەوەم پۆشیووە. چەرچەفێکی سفی تەنکیش بەسەر لاشەما دراوە. لەکاتێکا خەریکی سەیرکردنی لاشەم بوو تێبینیم کرد دوو کەس لامەوە وەستاون.

ئەوینداری ڕاستەقینە || 🔚Where stories live. Discover now