٨. ئــاهـەنـگـەکـە ,2,

3.3K 661 390
                                    

7:11:20 4pm Saturday

"هــێـشتا فــێری ئـەو سـاردییەی تـــۆم" ❥
..........

Taehyung's pov:

لێلا: بەختێکی باش.

زەررەخەنەیەکی کرد ئەو زەردەخەنە دڵفڕێنەی ئەو نیگەرانیەکەمی کەمکردەوە کەمێک. ئاهێکم هەڵکێشا و لەپەیژەکان هاتمە خوارەوە لەکاتێکا سەیری دواوە سەیری ئەوم دەکرد کەدەستی دەجوڵاندەوە بۆم بەشێوەی شەپۆلی بەهەمان زەردەخەنەوە لەسەر ڕووخساری. چـۆن دەتـوانرێ زەردەخەنەی کەسێک ئاسوودەت بکات؟

سەرم جوڵاند بەنەرێنیەوە و ئەو بیرکردنەوانەم دوورخستەوە و لەکۆتاییا قاچم خستە سەر زەویەکە و بۆ دواهەمین جار سەیری ئاڕاستەی ژوورەکەیم کرد. لەجیاتی زەردەخەنەکەی سەر ڕووخساری، پێشوازیم لێکرد بەدەرگایەکی دارینی قاوەییەوە. ئاهێکم هەڵکێذا لەنائومێدیا. هەموو نیگەرانیە لەیادکراوەکانم گەڕانەوە بۆم. ئەوەی لەقوڕگما بوو قوتم دایەوە و بیرم لەو ڕۆژە کردەوە کەبۆ یەکەمین جار میجووم تیا بینی.

ئەو کچە بچووکەی کەقژێکی ڕەشی بەستراوی لەشێوەکەی کیوتا هەبوو، سوور هەڵگڕانێکی بچووک لەسەر کوڵمەکانی بوو. عەزیەکی گوڵ گوڵی پۆشیبوو کەکیوت بوو وەکو خۆی. زمانی بەئایسکرێمە شلکەکەی دەستی دادەهێنا و ئاگادار نەبوو کەهەندێک لەئایسکرێمەکە بەسەرەوەی لوتیەوەیە. کاتێک کەتێبینی کرد چەند لۆچێکی کیوت دروستبوو لەسەر نێوچەوانی. چاوەکانی دەگەڕان لەنێوان لووتی و ئایسکرێمەکەی دەستی کەبەهێواشی خەریکە دەتوێتەوە. دوای چەند ساتێک شانەکانی بەرزکردەوە بەمانای نەزانینەوە و گەڕایەوە سەر لێسانەوەی ئایسکرێمەکەی. من پێکەنیم بەوە.

لەو ساتەوە ئەو سەرنجی ڕاکێشام. ئەو میجوو بچووکە شیرینە بێ تاوانە. من ئاگادار نەبووم ئەو سەرنجڕاکیشانە بچووکە دەگۆڕێ بۆ خۆشەویستی. هەمیشە هەوڵمدەدا قسەی لەگەڵ بکەم بەڵام هەموو جارێک شتێک یان کەسێک دەهاتە نێوانمانەوە.

ئەمڕۆ لەکۆتاییادا بەهۆی لێلاوە ئەو هەلە بەدەستدەهێنم. وون ببووم لەنێو بیرکردنەوەکانم تاوەکو هەستم بەدەستێک لەسەر شانم و هەڵبەزیمەوە کەمێک. ماری سەیری دەکردم و کەیف و خۆشی سەمای دەکرد لەنێو چاوەکانیا. هەرگیز زۆر بەئاسانی سەرسوڕماو نابم (ناترسم و هەلنابەزمەوە) و ئەویش ئەوەی بەکۆمیدی زانی.

ماری: تۆ کەمێک پازدەری و ئۆهــ تۆ بەڕاستی قۆز دەردەکەویت.

گوتی و هەنێک تۆزی نەبووی لەسەر شانی چاکەتەکەم لادا. منیش زەردەخەنەم بۆی کرد.

ئەوینداری ڕاستەقینە || 🔚Where stories live. Discover now