٩. گەشتکردن بۆ مـیـامـی

3.5K 620 523
                                    

9:11:20 4:17pm Monday

"من عادەتم بەوە کردووە هەستەکانم دەڕنەبڕم!"❥
..........

Lella's pov:

ناڵەم کرد هەر کەتیشکی خۆرەکە بەدرەوشاوەیی گەشایەوە لەسەر ڕووخسارم و ڕووخسارمی گەرم داهێنا. بەتانیەکەم ڕاکێشا بۆ سەر ڕووخسارم و پشتم کرد ئەو ئاڕاستەیەی کەتیشکی خۆرەکەی لێوەدێت و دەیەوێ لەخەوەکە قوورسەکەم بەئاگام بهێنێ.

خەریکبووم بگەڕێمەوە بۆ خەو کاتێک دەنگێکی بێزارکەر وایکرد لەشوێنێ خۆمەوە هەڵبەزمەوە. سوپاس بۆ خوا ئەو کەسەی زەنگی کاتژمێری دروستکرد مردووە گەر نا من خۆم ئەوم دەکوشت. ئێستا کەخەوەکەم پچڕاوە سەخت دەبێ بگەڕێمەوە بۆ خەو بۆیە هەوڵیشم نەدا. بەگێژی هەستامەوە و دەستم بەچاوەکانما هێنا تا خەوەکە بەتەواوی بەرمبدات. دەستەکانم و قاچەکانم لەیەکتر کشاند [ڕاکێشا]، قەمیسەکەم بەرزبوویەوە و قاچەکانمی بەتەواوی پێشاندا. دوێنێ شەو زۆر تەمبەڵ بووم بۆ پۆشینی بێجامەیەک بۆیە ڕێک بەقەمیسە درێژەکەمەوە خەوتم کەتاوەکو خوارەوەی سمتمە.

ڕۆیشتم بۆ گەرماو و ڕۆتینی بەیانیانم ئەنجامدا. پاشان شۆرتێک و یەک تاڵیک پۆشی و ڕۆیشتمە نهۆمی خوارەوە بۆ خواردنی بەیانی. تێهیۆنگ لەسەر کورسی سەرووەوە دانیشتبوو وەکو هەمیشە و وە خەریکی خواردنی شلیک بوو. لەتەنیشتیەوە دانیشتم و بەیانیم باشم لێی کرد ئەویش تەنها سەری بەئەرێنیەوە جوڵاند لەوەڵامدا هەر کەدەمی پڕبوو لەگەڵ شلیەکە.

ماری: چیت کرد شەوی ڕابردووە دوای ژەمی ئێوارە؟

ماری پرسیاری کرد هەر کەخواردنی بەیانی لەبەردەمم دانا. دەمم ئاوی کرد بەبینینی ئەو گۆشت و هێلکەیەی کەبەپەرۆشەوە چاوەڕێی من دەکەم تا بەپەلە بیانخۆم.

- من؟ خەوتم لەگەڵ پاڕک سیۆ جۆنا.

بەئاساییەوە گوتم و پارچەیەک لەگۆشتەکەم خستە دەممەوە. لەناکاو تێهیۆنگ بەخراپیەوە دەستی کرد بەکۆکین لەسەر شلیکەکەی دەمی، من و ماری بەخێراییەوە چووینە لای، من ئاوم پێیدا و ماریش دەستی لەپشتی دەدا.

- تۆ باشی؟

بەتۆنێکی نیگەرانیەوە پرسیم هەر کەکۆکەی کەمتربوویەوە.

تای: ئەوە چ دۆزەخیەکە؟

بەدەنگی بەرزەوە گوتی؟ دەنگی هیشتا نوساوە و چاوەکانی بەنزیکەی تاریک هەڵگەڕان.

- چی؟

پرسیم، سەرلێشواوبووم.

ئەوینداری ڕاستەقینە || 🔚Where stories live. Discover now