٣. پــرسیارکردن لـێی

4K 667 381
                                    

17:10:20 4:06pm Sunday

"ساڵێک بۆ تۆ، مانگێک بۆ تۆ، ڕۆژێک بۆ تۆ، تەواوی کاتەکان بۆ تۆ، بەڵام چرکەیەک بدە بەمن بۆ سەیرکردنی چاوەکانت...!" ❥
.........

Lelle's pov:

تای: ناوی ...

خەریک بوو ناوەکەی بڵی بەڵام زەنگی تەلەفۆنەکە پچڕانی. بەبێدەنگی گوتی 'خولەکێک تکایە' و سەرم بەئەرێنیەوە جوڵاند بۆی.

تای: بەڵێ جینا

گوتی و پاشان چاوەڕێی وەڵامی جینای کرد.

تای: باشە لە 10 خولەکا لەوێ دەبم.

ڕووی بەرەو لای من وەرگێڕا و سەیرکردنێکی داوای لێبوردنی پێدام.

تای: پێویستە بڕۆمە چاوپێکەوتنێکەوە.

زەردەخەنەم کرد و سەرم بەئرێبوە جوڵاند لەوەڵامدا. جانتاکەم هەلگرت و هەستامەوە بڕۆم.

تای: ئەو گفتوگۆیە تەواو دەکەین کاتێک گەڕامەوە ماڵەوە.

گوتی لەگەڵ زەردەخەنەیەکی دڵ گەرمکەر. دڵم توایەوە بەبێ زەردەخەنەکەی دوای سێ مانگ.

- چاوەڕێت دەکەم.

گوتم و ڕۆیشتمە دەرەوە لەئۆفیسەکەی. دەرگاکەم داخست و پشتم بەدەرگاکەوە وەنا، ڕێگام دا بەهاتنە خوارەوەی فرمێسکەکان. تەنها کاتێک زانیم کەچەندە سەختە ڕێگرکردنیان لەهاتنە خوارەوە کەدڵم زۆر بەتوندیەوە دەگوشرێ دەبێ لەگەڵ ئازارێکی زۆر.

فرمێسکەکانم سڕی و زەردەخەنەم کرد و بەخۆم گوت 'زەردەخەنەکەی ئەو شایەنی هەموو ئازارەکانمە' کاتێک ئەو حەسانەوە و گەشاوەیەی ڕووخساریم بیردەکەوێتەوە هەموو ئازارەکانم دەستبەجێ نامێنن.

خۆم ڕاستکردەوە و تەنوورەکەم ڕاستکردەوە و دەستم کرد بەڕۆیشتن بەرەو بەرزکەرەوەکە.

پێویستە هەموو ئەو ئازارە لەسینگم لابدەم، هەمووی نا بەلایەنی کەمەوە کەمێکی بۆیە پەیوەندیم کرد بەژمارەی sosەوە.

[وابزانم کورتکراوەی 'گیانمان بپارێزە- ڕزگارکەری گیانمان' شتێکی ئاوا، لێلا لەوەیا مەبەستی یۆن و برا دوانەکەیەتی]

دوای چەند زەنگێک وەڵامی دامەوە.

یەکتربینین لەقاوەخانەکە.

ئەوینداری ڕاستەقینە || 🔚Where stories live. Discover now