١٢. ڕووداوەکـــە

3.3K 604 269
                                    

19:11:20 4:50pm Thursday

"هەندێک جار کەسێکت بەتەواوی بوونتەوە دەوێ، بەڵام نابێت لەلای بیت" ❥
..........

Lella's pov:

دەنگی پێڵاوە پاژنە بەرزەکانم و پێڵاوەی پیاوەکان دەنگی دایەوە لەخانووەکە هەر کەڕۆیشتینە ناوەوە دوای چاوپێکەوتن لەگەڵ بەڕێز.کانگ و لەکۆتاییا زنجیرە هۆتێلەکانی کیم و چۆیمان یەکخست (یەکگرتن). ئێستا هەرکاتێک هەر ڕێکەوتنێکی هۆتێلەکانمان واژوو بکەین پێویستمان بەدوو واژوو دەبێت یەکەم هی باوکم و دووەم هی تێهیۆنگ.

تای: کەلوپەلەکانم دەپێچمەوە.

گوتی و ڕۆیشتە نهۆمی سەرەوە.

- منیش.

گوتم و بەرەو ژوورەکەم ڕۆیشتم. دوای گەرماوکردنێکی خێرا پۆشاکە ڕەسمیەکانم گۆڕی بۆ شتێکی کاژوەڵ. کە سەیری خۆرە گەرمەکەم دەکرد لەئاسمان بڕیارم دا شۆڕت و شتێکی تەنک بپۆشم لەسەرەوەی. ئەوە باردۆخێکە ئێستا تەنانەت نامەوێ بیر دەربارەی ئەو باردۆخەی مانگی پێنج بکەمەوە. لەوانەیە هەموومان بەجلی مەلەکردنەوە بگەڕێن. سەرم بەنەرێنیەوە جوڵاند و دەستمکرد بە پێچانەوەی کەلوپەلەکانم. دوای 30 خولەک هەموو شتەکانم دووبارە پشکنیەوە کەکۆکرابوونەوە و کاتێک قایل بووم زنجیری جانتاکەم داخست. هەستامەوە و ئاهێکی بەهێزی ماندووم هەڵکێشا.

دواتر دوای چەند ساتێک لەدەرگای ژوورەکەم درا.

- وەرە ژوورەوە.

دەرگاکە کرایەوە و باوکم هاتە ژوورەوە لەنێو پۆشاکێکی سادەی قەمیسێکی شین و شۆڕتێک. زەردەخەنەم بۆی کرد وەکو بەخێرهاتنێک. سەیری دەوروبەری ژوورە ئێستا بەتاڵ بووەکەمی کرد و منگەی کرد.

باوکم: تەواوبوونی لەپێچانەوەی.

- بەڵێ.

باوکم: دەمویست قسەت لەگەڵ بکەم هەر لەو ڕۆژەوەی کەماڵەکەتم جێهێست.

گوتی و دوورییەکەی نێوانمانی کەمکردەوە بۆ دوو هەنگاو.

- بەڵێ؟

پرسیم. دڵم دەستیکرد بەخێرا لێدان و خێراتر لێی دەدا هەر کەترس زاڵبوو بەسەرما. پێموابوو باوکم ئەو درۆیەی کڕییەوە کەمن فرۆشتم. دەبوو بزانم کەبێ سوودە درۆ کردن بۆ ئەو.

باوکم: لێلا، من کێم بۆ تۆ؟

ئەوینداری ڕاستەقینە || 🔚Where stories live. Discover now