٣٤. بیرهاتنەوەی بیرەوەرییەکان؟

2.4K 528 318
                                    

16:4:21 5:51pm Friday

"لەکاتێکا کەئەڵێم باشم، ئەمەوێت پڕ بەگەرووم هاوار بکەم کەئەسڵەن من هیچ باش نیم "
.............

Lella's POV:

" دڵم بەهێواشی هێنرایە دەرەوە لەسینگما.

هیچ نەبێت بەمشێوەیە هەست دەکرێت. ئەژنۆکانم بەتوندییەوە پەستاوە بەفەرشەکەی ژێرمەوە لەکاتێکا توند دەستم بەسینگمەوە گرتووە و هەنسک دەدەم. بەرەو پێشەوە خۆم چەماندەوە بۆ کەمکردنەوەی ئازارەکەی سینگم بەڵام ئەوە سینگم نەبوو کەبەئازار بوو بەڵکوو ئەوە دڵم بەو کەئازاری هەبوو. گەرووم داخرابوو بەڵام هاوارەکانم نەدەوەستان.  فرمێسکەکان بەردەوام بوون لەهاتنە خوارەوە بەڕوومەتەکانم و کەوتنە سەر فەرشەکە. هاوارەکانم نوقم بوون لەگەڵ دەنگی ڕژانی بارانە بەهێزەکەی دەرەوە.

خۆشحاڵ بووم بەبڕیارەکەم کەبگوازمەوە بۆ ئەو کوخە لەدەوروبەری شارۆچکەکەدا. نامەوێت باوکم بمبینێت کەدەگریم وەک ئەوەی ژیانم بەو گریانەوە پەیوەست بێت.

هەوڵمدا جڵەوی خۆم بکەم بەڵام نەمدەتوانی. هەموو ئەو بەربەستانەی لەدەوری خۆمم دروستکرد بۆ ساڵێک وورد و خاش بوون بۆ سەر زەوی. ئازار، ناچاری، خەمباری هەموو شتێک ئێجگار زۆر بوو بۆم. خەیاڵی تێهیۆنگ و میجوو لەبەردەم قەشەکەدا بەردەوام دووبارە دەبێتەوە لەنێو مێشکمدا و فرمێسکەکانم تەنانەت زیاتر دەبوون.

توڕەبووم لەخودا بۆ نەفرەت لێکردنم بۆ پێدانی ئەو ژیانە بەبێ هیچ خۆشەویستیەک، لۆمەی باوکم دەکرد بۆ تێپەڕکردنی ئەو بەهای خۆنەپەرستیەی دایکم بۆ من، لۆمەی دایکمم دەکرد بۆ بوون بەمرۆڤێکی زۆر باش و میهرەبان، لۆمەی تێهیۆنگم دەکرد کەخۆشینەویستم، لۆمەی میجووم دەکرد بۆ بوون بەکەسێکی زۆر جوان و بەبەخت کەخۆشبویسترێ لەلایەن ئەوەوە، تەنانەت لۆمەی ئەو ڕۆژەشم دەکرد کەبۆم دەرکەوت کەوتوومەتە داوی خۆشەویستی کوڕە چاو ڕەشەکەوە. لۆمەی هەموو کەسێکم دەکرد کەدەمتوانی بیری لێبکەمەوە بەهیوای کەمکردنەوەی ئازارەکەم بەڵام هەموو هەوڵەکانم پووکانەوە لەبەرئەوەی لەقوڵایی ناخمدا دەمزانی من بەڕاستی لۆمەی هیچ یەکێکیان ناکەم.

دەمزانی دوای ئەوەی میجوو و تێهیۆنگ هاوسەرگیریان کرد من تەواو شێواو دەبم بەڵام هەرگیز خەیاڵم نەدەکرد ئەوەندە خراپ بێت.

هەستم دەکرد قورسە بۆم هەناسە بدەم بەڵام هێشتا هاوارەکانم لێوەکانیان جێدەهێشتم. هیچ ئازارێکی جەستەیی ناتوانرێت بەراورد بکرێت بەئازاری هەست و وە ئەوەی زیاتر لەهەمووی بەئازار بوو ئەوە بوو کەمن بەتەواوی جڵەوم بەسەر هەستما لەدەست داوە.

چەند ڕۆژێک تێپەڕی و من هێشتا شێواو بووم. بەدڵ و ڕوحێکی شکاوەوە، دەگەڕام بەدەوری ماڵەکەدا و هەوڵمدەدا خۆم سەرقاڵ بکەم بەڵام بیرکردنەوەکانم - مێشکێکی خۆیان هەبوو - بەردەوام بوون لەگەڕانەوە بۆ ئەو یەک ساڵەی کە لەگەڵم ئەوم بەسەر برد. ئەو شەوە تایبەتەی کەهاوبەشیمان کرد. لەگەڵ ئەوەشدا کەهیچ پەشیمان نیم لێی بەڵام هێشتا هیواداربووم کەهەرگیز ڕووینەدابایە لەبەرئەوەی لەوانەیە ئەوکاتە ئەوەندە بەئازار نەبووبا.

ئەوینداری ڕاستەقینە || 🔚Where stories live. Discover now