٢٨. تێبینیەکە

2.9K 549 446
                                    

26:2:21 5:22pm Friday

"برینێکی زۆرم شاردۆتەوە لەپشت پێکەنینێکی درۆوە" ❥
............

Lella/Areum's POV:

دەستم جوڵاندەوە بەمانای خواحافیزی بۆ هاوکارەکانم لەنێو پاسی هۆتێلەکە کەدەستیان بۆ جوڵاندمەوە. لەگەڵ ئاهـ هەڵکێشانێک بەدەرگای باخچەی ماڵە نوێکەما تێپەڕیم و ڕۆیشتمە ناوەوە. گۆشەیەکی لێوەکانم بەرزبوونەوە کاتێک تێبینی ماریم کرد لەگەڵ منداڵەکانا یاری دەکرد لەباخچەکەیا. پارچەیەک جلی لەدەوری چاوەکانی ئاڵێندرابوو لەکاتێکا ڕاوەدووی منداڵەکانی دەنا کەپێدەکەنین و ڕایاندەکرد لەدەوری باخچەکەیا.

یێرای: دایکە!

یێرای هاواری کرد هەر بەزوویی کەمنی بینی و بەڕاکردنەوە بەرەو نێو قۆڵە کراوەکانم هات. یوری و دووەیش بەدوای کەوتن.

من و تێهیۆنگ لەنێو ئۆتۆمبێلەکەیا قسەمان کرد کاتێک منی گەیاندە شوێنی کارەکەم و بڕیاریماندا یەکێک لەئێمە هەمیشە لەگەڵ دووەیا بێت. ئەو گومانی دەکرد تەنانەت ڕێگە بەماریش بدات لەنزیکی بێت، هەرچەندە ناتوانم لۆمەی ئەو بکەم. بەڵام دوای قسەکردن لەگەڵی و گوتنی گومانەکانی لەڕادەبدەرن و پێویست ناکات بەمجۆرە بێت ئەو حەسایەوە و پاشان پەیوەندی بەماریەوە کرد و داوای لێکرد تەواوی کاتەکە لەگەڵ دووەی و دووانەکەیا بمێنێتەوە. تەنانەت گوتیشی کەدووەی بگوازێتەوە بۆ ژووری دووانەکە و لەگەڵ سیسەمێک و لەتەنیشت سیسەمەکەی یێرای دابنێت کەلەڕادەبدەر دڵخۆش دەبێت بەدابەشکردبی لایەکی ژوورەکەی لەگەڵ دووەیا. بێگومان هیچ کەسێک ئازاری دووەی نادات کاتێک لەگەڵ دووانەکەیا بێت و ژوورکەیان بەرامبەر ژوورەکەی من و تەنیشت ژوورەکەی تێهیۆنگ بێت، تەنانەت ئەگەر کەسێکیش هەوڵ بدات شتێک بکات ئەوا ئێمە دەیزانین.

ئێستا لەوکاتەوەی هەموو ڕێکخستنەکانمان ئەنجامداوە بۆ هێشتنەوەی دووەی بەسەلامەتی، سەرنجمان دەگوازرێتەوە بۆ سەر ئەو کەسەی کەئازاری داوە. لەسەرەتادا گومانم لەسەر میجوو بوو و حەسامەوە بەزانینی ئەوەی تێهیۆنگیش بیری لەهەمان شت کردۆتەوە تاوەکو تێبینی کرد کەمیجوو کەمترین کاتی لەگەڵ دووەیا بەسەربردووە و بەنزیکەیی ئەو پشتگوێ دەخات بەڵام هێشتا، ئەو لەلوتکەی لیستی کەسە گومان لێکراوەکانمانە، ڕاستگۆبم ئەو تەنها کەسە لەلیستەکەدا.

ماری: زوو گەڕایتەوە.

ماری گوتی و بەدوای ئێمەیا هات بۆ نێو ماڵەکە.

- بەڵێ! ئەمڕۆ کارێکی کەمترمان هەبوو بۆیە شێف ڕێگەی پێدام زووتر بگەڕێمەوە.

ئەوینداری ڕاستەقینە || 🔚Where stories live. Discover now