٢٤. پشکنینی DNA

3.4K 575 407
                                    

2:2:21 1:30pm Thursday

"ئاشق بوون گرینگ نیە، ئاشق مانەوە گرینگە"❥
............

Taehyung's POV:

بەئاگا هاتمەوە بەهۆی هەناسەدانی کەسێک کەبەر ملم دەکەوت. چاوەکانم کردەوە و چەند جارێک چاوەکانم تروکاند پێش ئەوەی سەیری سەقفە سپیەکە بکەم. سەیری خوارەوە سەیری کچە جوانەکەم کرد کەبەدەنگەوە لەسەر سینگما خەتووە و دەستەکانی لەدەورما ئاڵاندووە و قاچەکانی لەولا لەولاما هاتۆتە خوارەوە. زەردەخەنەم کرد و پەنجەکانم بەنێو قژیا هێنا. ماچی سەریم کرد و ئەوم جیاکردەوە لەخۆم و بەهێوشیەوە لەسەر دۆشەکەکەم دانایەوە.

هەستامەوە و دەستەکانم بەڕووخسارما هێنا بۆ خۆ ڕزگارکردن لەو خەواڵوویەی کەماومە. شەوی ڕابردوو جوان بوو، دوو دۆشەکەی گەورەمان لەسەر زەویەکە لەبەردەم باڵکۆنەکەیا دانا و شەوەکەمان بەیاری شەتڕەنج بەسەربرد و منداڵەکان پازیان دەدا لەسەر دۆشەکەکام و دەنگی قاقای پێکەنینەکانیان شوێنەکەی پڕکردبوو. کات زۆر بەخێرایی تێپەڕی کەتێبینمان نەکرد کەی کەوتینە خەوەوە. یێرای لەکۆتاییا گەرم بوو لەگەڵما و ئەوەش زۆر ئاسوودەکەرە بۆم.

سەرنجی کوڕەکانم دا کەخەوتبوون لەتەنیشت یەکترەوە، وەکو ئەمیبا درێژببوون لەگەڵ قاچەکانی یێرای کە لەسەر ڕووخساری دووەی بوو. پێکەنیم و بەهێواشییەوە قاچی یێرایم دوورخستەوە لەڕووخساری دووەی و سەیری دووەیم کرد.

تەنانەت ناتوانم بیرم بکەوێتەوە کەی بوو کۆتا جار کەئاوا بەدڵخۆشییەوە بیبینم و بەدەنگەوە خەوی لێکەوتبێت. گرینگ نەبوو چەندەها جار هەوڵمدا لێی بپرسم کەچی شتێک بێزاری دەکات و هەمیشە بە "هیچ شتێک" وەڵامم دەداتەوە. هیوادارم ئەو ڕاستیەکەم پێ بڵێت. ماچی نێوچەوانی منداڵەکانم کرد و تێبینیم کرد کەلێلا لەگەڵ ئێمەیا نیە.

هەستامەوە لەنێو ئەو جلانەی کەلێلا پێی دام دوێنێ تا بیپۆشم و قۆڵەکانم بەرزکردەوە بەرەو لای سەرم پێش ئەوەی بەدوای بۆنی قاوەکەیا بکەوم. خۆم لار کردەوە بەدیوارەکەیا و سەیری لێلام دەکرد کەخەریکی سەماکردن بوو لەگەڵ دەنگی میوزیکە نزمەکە لەکاتێکا خەریکی ئامادەکردنی ژەمی بەیانی بوو. ئەوە دیمەنێک بوو کەخۆزگەم دەخواست بەئاگا بێمەوە هەموو بەیانیەک بۆی.

- بەیانیت باش.

لەشوێنی خۆیا ڕەق بوو لەناوەڕاستی سەماکردنەکەیا لەگەڵ پشتی لەمن. بەهێواشییەوە بەڕووخسارێکی سوور هەڵگەڕاوەوە بەمنگەوە "بەیانیت باش" گوت.

- زۆر بەباشی سەمات دەکرد.

گاڵتەم کرد و  وام لێکرد زیاتر سوور هەڵگەڕێت، ئەگەر تەنانەت بکرێت.

ئەوینداری ڕاستەقینە || 🔚Where stories live. Discover now