١٧. ئاهەنگی هاوسەرگیریەکە

3.2K 595 408
                                    

15:12:20 4:30pm Tuesday

"چ زەڕبەیەکت لەدڵم دا، بەو بێدەنگیەت..." ❥
............

Lella's POV:

چاوەکانم سوڕاند لەبێزاریا بۆ ئەوەی کەبۆ سەدەیەمین جار هەستم پێی کرد ئەمڕۆ. ئاشکرایە ئەوە بەهۆی خوشکەکەمەوەیە.

- تۆ جوان دەردەکەوی میجوو، لەسەرووی هەموو شتێکەوە ئەوە هەڵبژاردەی خۆت بوو.

میجوو: ئەمڕۆ ڕۆژی هاوسەرگیریمە میجوو، نامەوێ تەنها جوان دەرکەوم، بەڵکو دەمەوێ نایاب دەرکەوم.

هاواری کرد و زیاتر پاڵی بەسینگیەوە وەنا بۆ سەرەوە و وایکرد باوکم گەرووی پاک بکایەوە لەنائاسوودەییا و چاوەکانم فراوان بوون.

- باوکە، بۆچی نایەی لەگەڵم بۆ پشکنینی هەموو شتێک تا دڵنیابینەوە هەموو شتێک باشە؟

گوتم و هەستامەوە بۆ ڕۆیشتن. باوکم هەستائەوە و ڕۆیشتە دەرەوە تەنانەت پێش ئەوەی بتوانم هەنگاویک بەرەو پێشەوە بڕۆم. کەسێک ناچاری ڕۆیشتن بوو.

میجوو: سەیرکە بزانە هەموو شتێک نایابە؟

هاواری کرد لەدوامەوە. چاوەکانم سوڕاند و بەهاوارەوە گوتم 'باشە'. دەرگاکەم داخست لەدوای خۆم بەڵام نەمتوانی باوکم بدۆزمەوە لەهیچ شوێنێک. لەوانەیە لەدواوە بێت ئەو شوێنەی کەئاهەنگەکەی لێ ئەنجام دەدەرێ. تێهیۆنگ بڕیاری دا کەئاهەنگەکە لەباخچەکەی دواوەی ڤێلای 'کیم' بێت لەبەر هەندێک هۆکاری نازانراو.

لەڕێگاکەم بووم بەرەو باخچەی دواوە بەڵام دەستێک قۆڵمی گرت و منی وەستاند لەجوڵە. ڕووم سوڕاندەوە و بینیم ئەو کەسەی کەدەستی گرتبووم ئیریک بوو.

- ئیریک؟ چی هەڵە هەیە؟

پرسیم و سەرلێشێواو بووم بەهحی ڕەفتارەکەیەوە.

ئیریک: تێهیۆنگ تۆ دەوێ لەژوورەکەی.

گوتی و چاوەکانی سەیری هەموو شوێنێکیان دەکرد جگە لەمن. چاوەکانم فراوان بوون لەشۆکا.

- بۆچی؟

بەمەراقەوە پرسیم و ترسام لەوەڵامەکەی. بەهیواوەبووم کەنەڵێ تێهیۆنگ قسەم لەگەڵ دەکات دەربارەی شەوی ڕابردوو. گومان دەکەم کە تۆزقاڵێکیشی بیربێتەوە.

ئەوینداری ڕاستەقینە || 🔚Where stories live. Discover now