٤. نقوومبوون لەنێو خەما

3.7K 651 648
                                    

20:10:20 6:04pm Tuesday

"هــەموو ڕۆژە ناشرینەکان، بەدیار جوانی چـاوەکانی تــۆوە بەڕێ دەکەم..." ❥
.........

Lella's Pov:

ترسام کاتێک لاشەیەکی ئارەقاوی تر بەر لاشەم کەوت و وایکرد کەمێک بەرەو دواوە بگەڕێمەوە. بۆنی بۆنە جۆراوجۆرەکان، ئارەقە و کهولی بەهێز وای لەگەدەم کرد تێکهەڵبێت.

یۆنگی: بوەستە لەوالێکردنی ڕووخسارت وەکو ئەوە قەبز بیت.

یۆنگی بەدەنگێکی بەرزەوە گوتی بۆیە توانیم گوێم لەدەنگی بێت لەنێو ئەو دەنگە بەرزەی میوزیکەیا. گوێبیستی ئەو بووم و بۆیە خەڵکەکەی دەوروبەریشمان گوێبیستی بوون. هەموویان دەستیان کرد بەپێکەنین و منیش ئەنیشکێکم لەسکی دا.

یۆن: با ئاهەنگ بگێڕین، خۆشەویستم.

یۆن هاواری کرد و قۆڵی ڕاکێشام بەرەو شوێنی سەماکردنەکە. خەڵکەکە کەمتر سەمایان دەکرد و زیاتر خەریکی چاوتێبڕین بوون. بەجدی؟

- پێویستم بەدەستشۆرە.

بەیۆنم گوت و ئەویش سەری ئەرێنیوە جوڵاند بۆم. دەزانم نەیتوانی گوێبیستم بێت لەبەرئەوەی سەرقاڵ بوو بەدۆزینەوەی کەسێک.

خۆم گوشی و دوورکەوتمەوە لەقەڵەبارغیەکە و ڕێگای دەستشۆرەکەم دۆزییەوە. چاوەکانم داخست بەهۆی ئەو ڕووناکیە بەهێزەی دەستشۆرەکە. ئەو کاتێک بوو کەتێبینیم کرر یانەکە بەنزیکەیی تاریکە و تەنها چەند ڕووناکیەکی بێهێزی ڕەنگاو ڕەنگ داگیرساوە لەشوێنی خواردنەوەکان.

ڕۆیشتمە دەستشۆرەکەوە و شوێنەکە بەتاڵ بوو جگە لەمن کەسی تری لێنەبوو. سەیرێکی خۆم کرد لەئاوێنەکەوە و کەمێک نیگەران بووم لەپۆشاکەکەم. بێگومان هۆت دەردەکەوتم بەڵام ئەوە من نیم.

یۆن وایلێکردم یەک تاڵێکی سووری تۆخ ببپۆشم کەتاوەکو سەر ناوکم بووم، وە پانتۆڵێکی ڕەشی تەسکی چەرم لەگەڵ نـیو پوتی ڕەش. دوای ناڕازیبۆنێکی زۆر ڕێگەی دا چاکەتە ڕەشە چەرمەکەشم بهێنم. قژمی کەمێک لوول کرد و مەیکەپەکەشی بۆ کردم لەگەڵ سووراوی بریسکاوەی سوور. بەڕاستی  وایکرد وەکو مریشکێکی خراپ دەرکەوم. چاکەتەکەم پۆشیبوو، بەڵام یــۆن بەزۆر وایلێکردم دایکەنم هەر کەهاتینە نێو یانەکەوە. دوای کەمێک دەستشۆرەکەم جێهێشت تا زاڵبم بەسەر ئەو هۆکارەی کەوایکرد بێمە ئێرەوە.

خواردنەوە.

دەڵێن خواردنەوە باشترین ڕێگایە بۆ لەیادکردنی کێشەکانت.

ئەوینداری ڕاستەقینە || 🔚Where stories live. Discover now