٣٦. ڕزگارکردن و لەدەستدان

2.4K 531 621
                                    

25:4:21 8:25PM Saturday

"ئەڵێن کچ چەندێک جوان بێت، مردنی باوکە باشەکەی پیری ئەکات ..."
............
Lella's POV:

دووبارە ڕاکێشرامەوە. پیاوە زلەکە باسکی زۆر بەتوندییەوە گرتبووم و بەردەوام بوو لەڕاکێشانم لەزینداکە بەنێو ڕێگا تەسکەکەیا.

؛ بجوڵێ!

پیاوێکی تر، لەدوامەوە هاواری کرد. ڕاچڵەکەیم بەهۆی دەنگییەوە و ڕووم سوڕاندەوە تا بەگژییەوە سەیری بکەم بەڵام ئەو بەر لەوە بەمشێوەیە سەیری دەکردم.

ئەو پیاوەی منی ڕادەکێشا، پاڵی وەنا بەدەرگایەکی کانزاییەوە پێش ئەوەی بڕۆینە ژوورەوە. بەتوندییەوە پاڵی پێوەنام بەرەو کورسیەک و قۆڵ و قاچەکانمی بەستەوە.

- زۆر توندە!

ناڵەم کرد و هەوڵم دا بەرەنگارببمەوە بەڵام لاشەم هێزی تێدا نەماوە. هێزم نیە تەنانەت بۆ بەرزکردنەوەی پەنجەیەکیشم. سەرم حەسانەوە بەرەو دواوە و چاوەکانم بەتوندییەوە داخست. زۆر بەخراپی دەمویست بخەوم بەڵام دەترسام لەوەی کەڕەنگە ڕووبدات ئەگەر من بخەوم.

لەناکاو زەنگێکی مۆبایل لێیدا و بەخێرایش وەڵام درایەوە. دەستمکرد بەبیرکردنەوە لەوەی کەسەکە ژوورەکەی جێهێشت یان ئەوەتا دەنگی مۆبایلەکەی کەم کردەوە تاوەکو گوێ بیستی هەمان پیاوی پێشوو بووم کاتێک هاواری کرد 'بجوڵێ'، وەڵامی دایەوە بە 'باشە'.

؛ گەورەم، ئێمە لەوێ دەبین لەچەند خولەکێکی کەمدا. بەڵام سەرەتا دەتوانین هەندێک خۆشی ببینین تاوەکو ئەوکات.

گوتی و بێدەنگیەک بەدوای کەوت دواتر، خەریک بووم چاوەکانم بکەمەوە و ببینم کەئەو بێدەنگیە بۆ چی بوو بەڵام هاوارێک لێوەکانی جێهێشتم کاتێک ئازارێکی زۆر ئازاربەخش بەقۆڵما تێپەڕی. کانزایەکی سارد پستێورایە نێو قۆڵمەوە و بادرا وایکرد پڕ بەگەروومەوە هاوار بکەم لەئازاردا.

؛ بەرزتر هاوار بکە، سۆزانی!

هاواری کرد بەڕوومدا و زلەیەکی بەهێزی لەڕوومەتم دا و وایکرد سەرم بکەوێنم بەلایەکی پێچەوانە. زلە بەدوای زلە و تەنانەت مستیشم وەردەگرت لەشەویلگەم و هەناوم. فرمێسەکەکان بەسەر ڕوومەتە بریندارەکانم دەهاتنە خوارەوە و بەنەرمی دەکەوتنە سەر زەویەکەوە. لەناخەوە نزام دەکرد ئەو ئەشکەنجەیە کۆتایی پێبێت بەڵام من ڕزگارم بووە لەئازاری قووڵتر و خراپتر.

ئەوینداری ڕاستەقینە || 🔚Where stories live. Discover now