٦. تـەقـیـنەوەی ناخی

3.6K 646 450
                                    

31:10:20 4:11pm Friday

"گـەر ئیشارەی چاوەکەی تـۆ هیوای نەخستبایە دڵ کەی لەکۆڵی خۆم دەنا، ئەم هەموو ئێش و ماتەمە"❥
.........

Lella's pov:

هەوا وشەکە ساردەکە بەهێواشی بەر ڕووخسارم دەکەوت و وایدەکرد چاوەکانم بەئاسوودەییەوە دابخەم. دەنگی شەپۆلەکان کەبەریەک دەکەوتن، بۆنی ئاوا خوێوایەکە نیگەرانیەکەمی ئارام دەکردەوە. چاوەکانم کردەوە و سەیری تاریکیەکەم کرد، ئاسمانی پڕ لەئەستێرە لەسەرەوەی منە، ئەو مانگە گەورەیەش کەبەگەشاوەییەوە دەدرەوشێتەوە.

سـروشـت.

ئەوە تەنها شتە کەپێویستی بەهیچ شتێک نیە بۆ ئەنجام دان تا بکەویتە خۆشەویستیەوە لەگەڵی. میوزیک هەندێک لەخەڵکی ئارام دەکاتەوە، سەماکردنیش لەوانەیە هەندێک خەڵک ئارام بکاتەوە بەڵام ئەو هەستەی ماڵەوە کەسروشت دەتوانێ پێتبدا، هیچ کەسێکی تر پێتنادا. واتلێدەکات هەموو کێشەکانت لەیاد بکەیت و هەست بەدڵخۆشی و پارێزراوی بکەیت. ڕێک بەو جۆرەی کەئێستا وام لیدەکات هەستی پێبکەم.

ئاهێکم هەڵکێشا هەر کەبیرم کردەوە دەربارەی ئەو گۆڕانەی کەبەیانی دەیهێنێ. ئەو گۆڕانەی بوونی من وەکو سکرتێری تێهیۆنگ. ئەو ڕۆژەی کەتێهیۆنگ منی گرت لەکاتی گۆرانی گوتن، لەڕاستیا ئەو گەڕابوویەوە بۆ بردنی پاسەپۆرتەکەی هەر کەسکرتێرەکەی بەرپرسیاری ئەو شتانەی بۆ تێهیۆنگ لەئەستۆیا بوو بەڵام سکرتێرەکەی ڕۆیشتبوو.

بۆیەش من داوام کرد کەئەگەر دەتوانم شووێنەکەی ئەو پڕبکەمەوە هەر کەمن تەواو بێزاربوومە لەدانیشتن لەماڵەوە بەتەنها، ئەنجامنەدانی هیچ شتێک. لەبەرئەوەی ئەزموونی کارکردنم هەیە لەگەڵ باوکما بۆیەش من ناکارامە دەرناکەوم و ئەویش بەویستەوە ئەو بیرۆکەیەی قبووڵ کرد.

ئەمشەو ئەو دەگەڕێتەوە لەیابان و منیش بەیانی بەشداری دەکەم لەگەڵی لەئۆفیسەکەی. ڕاستگۆبم من قەلەقم. بەڕاستی نازانم کەچی بکەم. هەموو کات لەنزیک ئەو دەبم و هێشتاش زۆر دوورم. ئەو ئاژاوەیەی هەست و سۆزە بەڕاستی بێ ئارامی کردووم و لەسەرووی هەمووشیەوە تەنانەت نازانم کەچۆن خۆم کۆبکەمەوە. عادەتەن هەرکاتێک سەرلێشێواوبام یان نەمزانیبا کەچی بکەم ڕێک دەڕۆیشتم بۆ لای بـاوکم و قسەم لەگەڵیدا دەکرد. بەڵام لەو حاڵەتەدا تەنانەت ناتوانم ئەوەش بکەم. نامەوێ ئازاری ئەو بدەم، وە هەروەها ئەوە یارمەتیدەر نابێ بۆ داهاتووی میجوو و تێهیۆنگ.

ئەوینداری ڕاستەقینە || 🔚Where stories live. Discover now