1. پاڕتی - A -

3.1K 562 139
                                    

9:1:21 5:12pm Saturday

Author's POV:

ڕۆیشتە خوارەوە بەڕێگایەکی دابڕاوە و چاکەتەکەی لەلاشەی نزیک کردەوە هەر بایە ساردەکە فیکەی لێدەدا بەلایا. بەرکەوتنی پاژنە بەرزەکانی پوتەکەی کە بەر زەویەکە دەکەوتن، تەنها دەنگ بوو کەدەبیسترا لەو شوێنە چۆلەیا. ئاهێکی هەڵکێشا، لەکۆتاییا توانی لەو ماڵە و خوانی ئێوارە بێزارکەرە بەنهێنیەوە بێتە دەرەوە. هێشتا ناتوانێ باوەڕ بکات کەئەو کچە دووبارە بینیەوە لەبەردەم خۆیا. ٥ ساڵ لەمەوبەر ئەو حەسایەوە کاتێک لەکۆتاییا لەو کچە ڕزگاری بوو بەڵام ئەو کچە سۆزانیەکی بچووکە و نوساوە بەژیانیانەوە.

ئافرەتی نێو چاکەتە درێژەکە بەلای چەپا سوڕایەوە و ڕۆیشتە کۆڵانە تاریکە چۆلەکە. ڕێگاکە تەسک بوو و تەنها یەک کەس دەیتوانی پیایدا تێپەڕبێت بەبێ ئەوەی شانی بەر دیوارەکە بکەوێت.

کۆڵانەکە درێژ و تاریک بوو. بەشێک لەئەو نەفرەتی دەکرد کەناتوانێ بەردەمی خۆی ببینێ و بەشێک لەئەو سوپاسگوزار بوو کەبەهۆی تاریکی شوێنەکەوە ئەو شاراوەیە. تەوژمێک بەلاشەیا تێپەڕێ و خۆی وەستاند لەهاوارکردن هەر کەهەستی بەتێپەڕبوونی شتێک کرد لەسەر پووتە 26,000 دۆلاریەکەی.

بریقەی گلۆپێک هات لەدووریەکەی کەمەوە لێی و بەڕاکردنەوە بەرەو لای ڕۆیشت.  قۆڵەکانی لەیەکتر ئاڵاند و باوەشی کرد بەلاشەیا بەهۆی کەشە ساردەکەوە. چاوەکانی گەڕانە بەکۆڵانە تەسکەکەیا بەڵام نەیتوانی هیچ شتێک ببینێت جگە لەو دوو گلۆپە بچووکەی کۆتایی کۆڵانەکە. ئافرەتەکە سەیری کاتژمێرەکەی دەستی کرد و دووبارە نەفرەتی کرد. ئەوان بڕیاریان دابوو کاتژمێر 1ی شەو یەکتر ببینن بەڵام ئێستا نیو کاتژمێر تێپەڕی کردووە.

دوای چەند خولەکێ لەچاوەڕوانی لەکۆتاییا ئەو کەسە گەیشت کەچاوەڕێی دەکرد.

؛ لەکۆتاییا! چ شتێک ئەوەندە درەنگی کردیت؟

بەتوڕەییەوە پرسی. کەسەکەی تر کەهۆدی پۆشیبوو چاوەکانی سوڕاند لەئافرەتەکە.

+ پێویست بوو گەشت بکەم لەشارێکی ترەوە، من بەقەد تۆ دەوڵەمەند نیم کەلەنێو ئۆتۆمبێلەکەم دانیشم و بڕۆم بۆ هەر کوێیەک کەدڵم ئارەزووی دەکات.

کەسە هۆدی لەبەرەکە پرسی.

؛ گرینگی نادەم.

ئافرەتەکە بەتودنییەوە وەڵامی دایەوە.

؛ ئەگەر گوتم 1 واتا 1، ئەوە بخەرە مێشکە بچووکەکەتەوە.

ئەوینداری ڕاستەقینە || 🔚Where stories live. Discover now