𝒫𝒶𝓇𝓉 1

4K 341 210
                                    















دەڵێن هەموو کەسێک پێویستە لەژێر مافی یەکسانی بژیت بەڵام بۆچی لەڕاستیدا وانیە؟ بۆچی من نەمتوانی ببمە خاوەنی ئەم مافە ؟لەم وڵاتەی مندا ئەگەر کەسێک نەبیت لەخێزانی خانەدانەکان ،بەچاوێکی کەمەوە سەیرت دەکەن ،تەنانەت ئەشکەنجەت دەدەن وەک ئەوەی مرۆڤ نەبیت!














لەیەکێک لەو میوانخانانەی کە سەماکەرەکانی پایتەخت لێی دەژیان ،کچێکی قژسووری تەمەن شازدەساڵ خەریکی سڕینەوەی ئەرزی هۆڵەکە بوو ئەو خزمەتکارە بچووکە جگە لە سالی کەسی تر نەبوو، لەکارەکەی وەستا کە گوێی لە پێکەنینی دووکەسیتر بوو هەناسەیەکی بێزاری دایەوە کاتێ زانی ئەوان کێن !







ئەوان لیلی و سوزی بوون هاوتەمەنی ئەو وەک ئەو خزمەتکار بوون بەڵام هەموو جارێک شەڕ بە سالی دەفرۆشن و گاڵتەی پێدەکەن خۆشی نەیدەزانی بۆچی ئەوەندە ڕقیان لەوە







لیلی قێزی کردەوەو وتی

«خوایە ئەم بۆنە ناخۆشە لەکوێوە دێت؟»





سوزی پێکەنی و وتی

«ئەوە لەسالی بۆگەنیەوە دێت»






لیلی شەقێکی لەسەتڵە ئاوەکەداو هاواری بەسەردا کرد

«هەر ئێستا لێرە دووربکەوە چ سودێک لەوەدا هەیە ئێرە پاک بکەیتەوە کاتێ خۆت بۆنی گەنیوت لێدێت؟!»







سالی بێئەوەی هیچ بڵێت دوورکەتەوە لێیان..











POV SALLY



قۆڵی جلەکەمم گرت و بۆنم کرد بەڵام من هیچ بۆنێکی ناخۆشم لێنایەت هەموو ڕۆژێک خۆم دەشۆرم ،لەوانەیە ئەوان ئەوەم پێبڵێن تەنها لەبەرئەوەی ڕووخسارم پیس دیارە، بەڵام چاوەڕێی چی لەکەسێکی هەژار دەکەیت؟..








وەک زۆربەی کەسانی تر بەهەژاری لەدایک بووم و لەلایەن دایک و باوکمەوە فڕێدرام پاشان لەتەمەنێکی زۆر بچووکدا بەم میوانخانەیە فرۆشرام









ساڵێکی تر تێپەڕی و بوومە حەڤدە ساڵ هەموو شتێک گۆڕا کەمەرم بچووکتر بوویەوەو سنگم گەورەتر بوو باڵام بەرز بوو چاوە زەردەکانم وەک چاوی پشیلە دەدرەوشانەوە لەوکاتەوە بوومە خاتوونێکی زۆر جوان من زۆر لەوە جوانتر بووم کە تەنها خزمەتکار بم تاوەک و ڕۆژێک گەورەی ماڵەکە بانگی کردم و پێی وتم





«هێی تۆ لەمەودا دەبیتە سەماکەرو وەک خزمەتکارێک کارناکەیت دڵنیام جوانیەکەت سامانێکی زۆر بەدواوەی خۆیدا دەهێنێت»








🔚دۆسـتـی سـاختـەWhere stories live. Discover now