𝒫𝒶𝓇𝓉 28

950 218 107
                                    












𝒫ℴ𝓋 𝓈𝒶𝓁𝓁𝓎

لیلی بەتووندی لەباوەشی گرتم
«لیـ لیلی؟»




«من زۆرم بیردەکردی سالی!»
بەبەرزی وتی





ئێلیس زەردەخەنە نەگریسانەکەی کردوو وتی
«من دەبینم کە خاتوو لیلی هاوڕێیەکی نزیکی تۆیە»




میوانەکانی ئێلیس بەقێزەوە سەیری لیلیان کردوو وتیان
«ئەو ئافرەتە کێیە؟»
«من لێرەوە دەتوانم بۆنی عەترە هەرزانەکەی بکەم»



لیلی لەمن دوورکەوتەوەو بێ ئەوەی جلەکەی بەرز بکاتەوە و ڕێز نیشان بدات بەهەڵەشەییەوە وتی

«خۆشحاڵم بەناسینتان من لیلیم دۆستی بەڕێز کێیڤم»




هەموویان چاوەکانیان کرایەوە بەقێزەوە وتیان
«بەڕێز کێیڤ؟ ئایا ماوەیەک بەر لەئێستا یادی شەست ساڵەی نەگێڕا؟!»




ئافرەتەکەی تر بەگرژیەوە وتی
«پێیان وتم دۆستە نوێکەی کەسێکی بێگانەیە بەڵام خوایە ئەم ئافرەتە هاوڕێی سالیە؟!»



لیلی قۆڵی گرتم وەک ئەوەی نزیکترین هاوڕێی من بێت



بەگرژیەوە سەیری ئێلیسم کرد کاتێ بەخەندەوە سەیری ئێمەی دەکرد

کەواتە ئەمەت دەویست ئێلیس؟!

دەتەوێت دووبارە من بشکێنیت؟






ئافرەتێکیان بەنیگەرانی سەیری ئێلیسی کرد
«ئێلیس بۆچی ئافرەتێکی لەم جۆرەت بانگهێشتــ ــ»




ئێلیس بەخێرایی وتی

«خاتوو لیلی دواوی یارمەتی لێکردم ئەو وتی دەیەوێت سالی ببینێت، ئەو بێهیوا ببوو بۆیە من هیج هەڵبژاردەیەکی ترم نەبوو»






ڕاشێل دەستەکانی تووندی گووشی و بەتوڕەیی وتی

«بۆچی داوای شتێکی وایلێکردیت؟ ئەو خۆی دەیتوانی سالی ببینێت!»







ئێلیس لیوی بەرز کردەوەو بەنیگەرانی وتی

«باشە.... سالی ڕەتیدەکردەوە ئەو ببینێت گرینگ نەبوو لیلی چەندجار داوای دەکرد»




لیلی دەستی لەسەر دڵی داناو بەئازارێکی ساختەوە وتی

«ئۆهـ من تێدەگەم تۆ ئێستا لەژیانی خانەدانی ڕاهاتوویت بۆیە نەتدەویست من ببینیت بەدڵنیاییەوە تۆ دەتویست ئەم شوێنە پیسە لەبیربکەی کە وەک خزمەتکار کارت لێی دەکرد!»






🔚دۆسـتـی سـاختـەWhere stories live. Discover now