𝒫𝒶𝓇𝓉 19

1.2K 231 144
                                    















خزمەتکارەکان لەبەردەم ژوورەکەی ئێلیس وەستابوون قسەیان دەکرد
«دوێنێ گەورەمان بەتەواوی یاوەری خاتوو سالی کرد»





ئەوەی تر دەستی لەسەر دەمی داناو وتی

«ششش خاتوو ئێلیس لەژوورەکەیەتی نامانەوێت خەبەری ببێتەوە گوێی لەمانە بێت.»




هەردووکیان ڕۆشتن و بێ ئاگا لەوەی چ دۆزەخێک لەژوورەکەی ئێلیس هەلگیرساوە






ئێلیس لەسەر کوورسیەکەی دانیشتووە دووبارە بە قامچیەکەی لەماسا دەدات کاتێ ئەو لەسەر زەویەکە کەوتووەو پشتی بۆتە برین ئەوە کاری هەمیشەیی ئێلیسی دڕندەیە هەرکاتێ شتێکی بەدڵ نەبێت




بەساردی وتی
«ئۆهـ باری دەروونیم تێکچووە،ڕۆکزانای گێل وا مامەڵەدەکات کە هەموو شتێکی چارەسەرکردووە بەڵام لەلایەب خێزانە هیچەکەی جۆزێف بێدەنگ کراوە»






قامچیەکی تری لەپشتی داو بزەیەکی شەیتانانەی کرد

«وە قەح**ەکەی تریش پێکەنیناویە وایە؟ وابیردەکاتەوە ئافرەتێکی خانەدانە؟ وە ئێستاش هاوڕێی درووست کردووە؟»




دەنگی بەرز کردەوەو وتی
«ئەو هیچ نیە جگە لە جورجێکی نێو مەزراکان»





ماسا چاوەکانی تووند داخستبوو بەهۆی ئازارەوە تا ئێلیس لێی پرسی

«ڕاستە ماسا؟ ئایا تۆش هەمان ڕای منت نیە؟»








ئێلیس دەستی لەژێر چەناگەی داناو زەردەخەنەیەکی نەگریسانەی کرد کاتێ پلانێکی تری بۆهات

«ئەوە کارناکات پێویستە شتێکی زیاتری تووشبکەم..»



















لەیەکێک لەفرۆشگا بچووکەکانی شیرینی






دووئافرەت لەبەردەم یەکتری دانیشتبوون و قسەیان دەکرد تا یەکێکیان بەوەی تری وت

«سەیرکە ئایا ئەوە بەڕێز تایهیۆنگ ئیستبان نیە لەوێ دانیشتووە؟»



ئەوەی تر بەسەرسامی سەیری کرد و بینی تایهیۆنگ دانیشتووە لای یەکێک لەمێزەکان و ئافرەتێکی قژ سوور لەبەردەمی دانیشتووە

«ئۆهـ بەڕاستی؟ بۆچی بەڕێز تایهیۆنگ ئیستبان سەردانی فرۆشگایەکی وابچووک دەکات؟ بەڵام بوەستە ئەو ئافرەتەی بەردەمی دۆستەکەی نیە؟»


🔚دۆسـتـی سـاختـەWhere stories live. Discover now