𝒫𝒶𝓇𝓉 32

744 157 114
                                    

















خزمەتکارەکە سالی هێنایە ژووری کارەکەی میرانداو پاشان خۆی ڕۆشتە دەرەوە سالی بەدوودڵیەوە دەستەکانی لەنێو یەکناو چاوەکانی لەنێو ژوورەکە دەگێڕا ئەوەندەی نەبرد میراندا هاتە ژوورەوەو بەبزەیەکەوە پێی وت

«سڵاو خاتوو سالی»




«سڵاو خاتوو میراندا دەمەوێ لەناخی دڵمەوە سووپاست بکەم بۆ لەخۆگرتنی کەیسەکەی من»






ئەو پێکەنی و دوای ئەوەی پێی وت دابنیشێت وتی

«دەزانی بەڕێز تایهیۆنگ پێی وتم کەیسەکەت لەئەستۆ بگرم؟ بەڵام من هۆکارێکی گەورەترم هەبوو بۆئەوە»






سالی بەسەرسامی سەیری کرد لەڕاستیدا ئەو نەیدەزانی تایهیۆنگ داوای لەمیراند کردووە بۆ ئەم کارە




میراندا لەبەردەم ئەو دانیشت دەستەکانی لەسەر مێزەکە خستە نێو یەکتری کاتێ پێی وت

«سالی من دەزانم تۆ لەهەوڵی کارێکی گەورەدایت بۆ شکست پێهێنانی ئێلیس ئیستبان لەنێو کۆمەڵگادا! لەوانەیە بیربکەیتەوە کەبۆچی من ڕقم لەوە لەڕاستیدا من ڕقم لەخۆی و دایک و باوکیەتی چەند ساڵێک بەرلەئيستا خێزانی ئەوان بەهۆی گەندەڵیەوە خەریکبوو زیانێکی خراپ بەوڵاتەکەمان بگەیەنن ئەو کاتە هەوڵم دا هەموو شتێک لەوان بسەنمەوە بەڵام من لەبەر دوو هۆکار نەمتوانی ئەو کارە بکەم یەکەم لەبەرئەوەی هێشتا من دەسەڵاتی تەواوم لەژێر دەستدا نیە پێویستم بەڕەزامەندی دایکمە دووەم لەبەرئەوەی ئێلیس هاوسەری بەڕێز تایهیۆنگە! ئەگەر من ئەوکارەم بکردبا ئەوا بۆ ناوبانگی بەڕێز تایهیۆنگ خراپ دەبوو»






سالی برۆکانی گرژکرد لەتێنەگەشتنداو پرسی
«ئایا ئەوە پەیوەندی بەمن هەیە؟!»




«بێگوومان تۆ بۆ بەڕيز تایهیۆنگ زۆر گرینگیت وە لەنێو کۆمەڵگاش ناوبانگێکی باشت هەیە وەدەزانم تۆ ئافرەتێکی بەهێزی و لەدواڕۆژدا دەبیتە هۆکاری ئەوەی ئێلیس ناچاربکەیت لەبەڕێز تایهیۆنگ جیاببێتەوە،ئەگەر تۆ پاڵپشتی منت هەبێت تەنانەت هێزی زیاتریشت دەبێت!»






سالی بزەیەکی هێمنی کردوو وتی
«سووپاس خاتوو میراندا»
؛لەڕاستیدا من زۆر دڵخۆشم هەرگیز پێشبینی ئەوەم نەدەکرد تەنانەت شازادەش پاڵپشتیم بکات؛





چاوەکانی کرانەوە بەخێرایی وتی

«خانمەکەم پێموایە دیارنەمانی لیلی هۆکارەکەی ئێلیسە!»





ئەویش بەپەرۆشیەوە وتی

«ئەگەر ئەو گوومانەی هەتە ڕاست بێت ئەوا ئەگەری سەرکەوتنمان زیاترە لەئيستاوە پاسەوانەکان ڕادەسپێرم بۆ دۆزینەوە لیلی»



🔚دۆسـتـی سـاختـەWhere stories live. Discover now