𝒫𝒶𝓇𝓉 15

1.2K 224 135
                                    













𝒫ℴ𝓋 𝓈𝒶𝓁𝓁𝓎

لەگالیسکەکە دابەزیم و بۆکۆتا جار سەیری دیاریە پێچراوەکەی نێو دەستم کرد زۆر باشە هیوادارم ئەم جارەش بانگهێشتنامەکەی خاتوو لەیلا بە ئاسانی بەڕێوەبچێت ئەو کاتەی گەیشتمە لای دەرگای سەرەکی هۆڵەکە ئامیم بینی وادیاربوو ئەویش تازە گەیشتبێت

«سڵاو خاتوو ئامی..»







ئامی ئاوڕی دایەوەو بەدڵخۆشیەوە هات و دەستی گرتم

«ئۆهـ خاتوو سالی ماوەیەکی زۆرە نەمبینویت..دڵتەنگم کە نەمتوانیوە لەو ماوەیە سەردانت بکەم..»







بەنیگەرانی پرسیم

«ئایا شتێک ڕوویداوە؟..»








«لەڕاستیدا خوشکە ناوەندیەکەم بەهۆی دووگیانیەکەی زۆر هیلاک بووە دەبوایە من ئاگاداری بم..»


دەستم لەسەرشانی دانا
«دەبێت زۆر هیلاک بووبیت»






ئامی هەناسەیەکی دایەوە پاشان بەخەندەوە وتی

«خاتوو سالی ئەمڕۆش وەک هەمیشە نایاب دیاریت..»






پێکەنیم و وتم
«وە تۆش لەنێو جلەکانت درەوشاوەیت..»





ئامی بەدڵخۆشیەوە قۆڵەکانی لەقۆڵم ئاڵاندوو وتی

« بەڕاست؟..با بەیەکەوە بڕۆینە ژوورەوە..»







بەخەندەوە ڕازی بووم پێموایە ئاهەنگی چاخواردنەوەکەی ئەمڕۆ زۆر بەچێژ دەبێت..







ڕۆشتینە هۆڵەکەو سڵاوم لەخاتوو لەیلا کرد بەڵام زۆر بەدوودڵی وەڵامی دامەوە ئایا شتێک ڕوویداوە؟






لەوانەیە بەهۆی ئەوە بێت چاوەڕوانی دیاریەکەی بکات ڕۆشتمە لای و پاکێتەکەم لەبەردەمی ڕاگرت





«خاتوو لەیلا ئەو شێدارکەرەوەیەی بەڵێنم پێدابوویت بۆم هێنایت دڵنیانەبووم کام جۆر بۆن ئارەزووت لێیەتی بۆیە چەند دانەیەکم بۆ هێنایت..»




سەری نزم کردەوەو بەغەمباریەوە وتی

«سووپاس..»








نەخێر شتێک هەڵەیە





هەست بەشتێک دەکەم وەک ئەو هەستەی لە ژیانی ڕابردووم لە ئاهەنگەکانی ئێلیس هەمبوو،ئەوان سێ ڕۆژ لەمەوبەر بەم شێوەیە مامەڵەیان لەگەڵ نەدەکردم ئێستا بۆچی خۆیان لێم بەدوور دەگرن؟ ئایا شتێکی هەڵەم کردووە یان...


🔚دۆسـتـی سـاختـەWhere stories live. Discover now