𝒫𝒶𝓇𝓉 24

1K 216 201
                                    













No one pov

تایهیۆنگ دەرگای ژوورەکەی سالی کردەوەو بۆ ئەوەی پرسیاری لێبکات دەربارەی داواکاریەکەی کامۆڕا بەڵام وەستاو چاوەکانی کرانەوە کاتی بینی سالی لەسەر جێگاکەی لەسەر سک پاڵکەوتووەو ئافرەتیک مەساج بۆ جەستەی دەکات ئەو ڕانەکانی و پشتی بەتەواوی دیاربوو

؛نەفرەت! دەبوایە لەدەرگام دابوایە!؛







خزمەتکارەکە زەردەخەنەیەکی کرد  و بەتایهیۆنگی وت

«گەورەم خۆشحاڵم بە بیـ ـــ»





بەڵام تایهیۆنگ پەنجەی لەسەر لێوی خۆی داناو ئاماژەی پێدا کەبێدەنگ بێت کاتێ بینی سالی چاوەکانی داخستووەو پشوو دەدات




لەسەر کوورسیەک لەتەنیشت جێگاکە دانیشت و قۆڵەکانی لێک ئاڵاند
؛ئەو زۆر ئارام دیارە من خەبەری ناکەمەوە بۆئەوەی بێزاری بکەم بە پرسیارێکی سادە؛







خزمەتکارەکە بەسالی وت

«خانمەکەم پێمبڵی ئەگەر هەرکێشەیەک هەبوو»






چاوەکانی کردەوەو وتی
«بەڵێ سووپاــ بۆچی تۆ لێرەیت؟»
بەسەرسامی پرسی کاتێ چاوەکانی کەوتنە سەر تایهۆنگ






تایهیۆنگ سەیری لایەکی تری کرد تا سالی واهەست نەکات سەیری جەستەی دەکات و وتی

«تۆ کەمێک بەرلەئێستا وادیاربوو پشووت دەدا بۆیە نەمویست بێزارت بکەم»







سالی قۆڵەکانی چەماندەوەو کەمێک بەرز بوویەوە بەهۆی سەرینە سنگی داپۆشت و بەبزەیەکەوە وتی

«خاتوو کامۆڕا ئۆفەرەکەی پێشکەش کردم»





«بەڵێ دەبینم کەوا تۆ قبووڵت کردووە»





«بەڵێ من نەمتوانی ئەو ڕەتبکەمەوە کاتێ دوو خاتوونە قشتەکەشی ڕازی کرد بەدیاریەک»



؛ئۆهـ وادیارە کامۆڕا بەڕێگایەک سالی رازی کردووە!؛








سالی بزەیەکی کردوو وتی
«هێشتا هۆکارێکی گەورەتر هەیە،من دەبم بە هاورێی زۆر کەسی تر و مۆدیلی خاتوو کامۆڕا بەم شێوەیە لایەنگری زیاترم دەبێت بۆئەوەی ڕووبەڕووی ئێلیس ببمەوە»




🔚دۆسـتـی سـاختـەWhere stories live. Discover now