No one povسالی و تایهیۆنگ هەردووکیان ڕۆشتنە باخچەکەی ماڵی خاتوو جۆزێف سالی قژە سوورەکەی وەک تۆپێک کۆکردبوویەوەو بەجوانترین شێوە خۆی ڕازاندبوویەوە بۆئەوەی بەوپەڕی متمانەوە دەرکەوێت
سەرەڕای ئەمەش هێشتا لەناخەوە دوودڵ بوو بەهۆی ئەم دەمەقاڵێیەی لەگەڵ ڕۆکزانا کردی لەئاهەنگەکەی پێشترسالی سەیری تایهیۆنگی کردوو پێی وت
«پێویستی دەکرد تۆ بێیت؟..»
تایهیۆنگ بەبزەیەکی کەمەوە وەڵامی دایەوە
«من هیچ هەڵبژاردەیەکی ترم نەبوو ئایا هەمبوو؟ من پێویستە لەگەڵ دۆستەکەم سەردانی ئێرەم کردبا..»
پاشان بزەیەکی لاری کردوو وتی
«وە لێرەدا پێویستە هەڕەشەی لەدەستدانی موڵک و سامان لەکەسێک بکرێت کە ئێستا لەجیاتی ئەوەی هێلکەی زێڕینم بۆ بکات خەریکە شتێکی بەنرخم لەکەدار دەکات..»
سالی برۆکانی گرژکردوو بیری کردەوە
؛دەنگی زۆر بەپەرۆش دیارە.. بەکەسێک ناچێت کەبەبێ ویستی خۆی هاتبێتە ئێرە..»ڕۆشتنە لای میوانەکانی تر و جۆزێف و هاوسەرەکەی لەبەردەم میوانەکان وەستان کاتێ جۆزێف و بەمیهرەبانیەوە وتی
«هەمووتان بەخێربێن سووپاس بۆ ئەوەی بەژداری ئەم ئاهەنگە بچووکەتان کرد ئێمە نیگەران ببوین کەبەهۆی گەشتی دەریاییەکانمان ئەوەندە کاتمان نەبوو ئاهەنگ رێکبخەین بۆیە هیوادارم لەو ماوە کەمەی هەمانە بەیەکەوە چێژبەخش بێت..»
هاوسەرەکەی جۆزێف سەیری پیاوەکانی کردوو وتی
«بەڕێزەکان بۆچی ئێمەی پیاوەکان نەڕۆین بۆ هۆڵەکە بۆئەوەی ئافرەتەکان بەتەنها ئاسوودەتر بن..»
«ئەوە شتێکی باشە.»کەسێ وەڵامی دایەوە
پاشان سەیری تایهیۆنگی کردوو وتی
«بەڕێز تایهیۆنگ تۆش وەرە لەگەڵمان..»تایهیۆنگ بەنادڵی سەری لەقاندوو سەیری سالی کرد
«ســالی بە متمانەوە مامەڵە بکەو مەترسە..»
سالی بەسەرسامی وتی
«چی؟..»
؛ئایا ئەو چیدەڵیت؟..؛
YOU ARE READING
🔚دۆسـتـی سـاختـە
Adventureسالی دوای ئەوەی هەلی دووەمی پێدەدرێت و دەگەڕێتەوە ژیان بڕیاردەدات هەرگیز نەکەوێتەوە خۆشەویستی تایهیۆنگەوە ،..سەرکەوێت بەسەر ئەوکەسانەی ئازاریان داوە.. بۆیە ئەمجارە یاریەکەی وەک دۆستی ساختە دەستپێدەکات.. نووسەر :زۆیا زێندین