کامۆڕا وتی
«ئایا گوێ لەچیڕۆکی من دەگریت؟»«ماوەیەکی زۆر بەرلەئێستا خێزانێکی خانەدانی زۆر بەهێز هەبوون،
باوکەکە هەمیشە بە کچەکەی دەگووت؛تۆ دەبێت بەباشی ڕاهێنان بکەیت بۆ ئەوەی ببیت بەخانمێکی خانەدانی تەواو؛
کچەکە پەروەردەدەکرا بەچەندین ڕاهێنانی سەخت و ئەزمووندارەوە ئەو ڕقی لەهەموو ڕاهێنانەکانی دەبوەوە جگە لەدوورین نەبێت کەچێژی لێدەبینی کچەکە دەرزی و داوی خۆشدەویست وە چەندین جلی نایابی بۆخۆی دەدووری تا وایلێهاتبوو بەدرێژایی شەو ڕۆژ لەژوورەکەی دەمایەوە بەدوای خولیاکەی کەوتبوو
بەلام رۆژێک باوکی زووتر گەڕایەوە ماڵەوە وەک لەڕۆژانی ئاسایی وە کچەکەی بینی لەدیمەنێکی کە ڕقی لێیەتی ئەویش لەژوورەکەی دانیشتووەو جلەکانی دەدوورێت
کچەکەی زۆر جیاواز دەردەکەوت وەک لە کچە هێمن و لەسەرخۆکەی ئەو لاواز ببوو وە خواردنی بەتەواوی نەدەخوارد باوکی دەستی کرد بەسووتاندی هەموو کەل و پەلەکانی دوورینی و پێی وت
؛تۆ پێویستە واز لەم خولیا گەمژانەیەت بێنی و بگەڕێیتەوە سەر ڕاهێنانەکانت!؛
باوکی ئەو کەسێکی ترسناک بوو وەکچەکە وابیری دەکردەوە باوکی ڕاست دەکات ئەو تەنها پێویستە ببێت بە ئافرەتێکی جوانی خانەدان
بەڵام ڕۆژێکیان دوای چەند مانگێک لەوازهێنان لەخولیاکەی
کچەکە دەرزیەک و داوێکی لەسەر مێزەکەی دۆزیەوە کەلەلایەن یەکێ لەخزمەتکارەکان جێهێڵدرابوو
کچەکە دەستی برد بۆ دەرزیەکەو لەوچرکەیەی هەڵیگرت و دەستی کرد بەدوورینی جوانترین دەستەسڕ
پاشان بەخۆی وت
؛ئەوە چارەنووسی منە من هەرگیز شتێکی وەک ئەوە نادۆزمەوە بەم شێوەیە دڵخۆشم بکات!؛
کچەکە بەخێرایی ڕۆشتە ژوورەکەی باوکی و بەپێداگریەوە وتی
؛باوکە من دەمەوێ ببم بەبەرگ دووروو دیزاینکەری جل و بەرگ!؛ »
کامۆرا کەمێک پێکەنی و وتی
«سالی پێموابوو ئەوکاتە باوکم لەماڵەوە دەرم دەکات وە بێگوومان زۆر تووڕەش بوو بەڵام بەم شێوەیەش خراپ نەبوو کەبیرم لێدەکردەوە بۆیە سالی ئەگەر ستێک وادەکات تۆ بترسیت لێی هەوڵ بدە ڕووبەڕووی ببیتەوە لەجیاتی ئەوەی لێی ڕابکەیت ترسەکەت لەوانەیە بەم شێوەیەش خراپ نەبیت کەبیری ليدەکەیتەوە»
YOU ARE READING
🔚دۆسـتـی سـاختـە
Adventureسالی دوای ئەوەی هەلی دووەمی پێدەدرێت و دەگەڕێتەوە ژیان بڕیاردەدات هەرگیز نەکەوێتەوە خۆشەویستی تایهیۆنگەوە ،..سەرکەوێت بەسەر ئەوکەسانەی ئازاریان داوە.. بۆیە ئەمجارە یاریەکەی وەک دۆستی ساختە دەستپێدەکات.. نووسەر :زۆیا زێندین