Pov daizy«ئەو لەگەڵ چەندەها پیاو خەوتووە لەو ماوەیەدا»
«خاتوو سالی وایکردووە؟ ئەوە پێناچێت ڕاستبێت»
ئەوەی تر بەگاڵتەجاڕیەوە وتی
«ئەو زۆر جوانبووە تاوەک و تەنها وەک خزمەتکارێک بێت کەواتە بۆچی نا؟»
«وە جلەکانی ببینە کە چەندە کراوەن تەنها بۆ ئەوەی سەرنجی پیاوەکان ڕابکێشێت»
«بەڵام وتیان ئەو جلانە خاتوو کامۆڕا بۆی دەدوورێت»
«بەڵام خاتوو کامۆڕا هەرگیز جلی لەم شێوەیەی نەدووریوە پێشتر دڵنیام خۆی داوای لێکردووە وا بدوورێت»
بەخێرایی بەرەو دەرەوە هەنگاوم نا
نەخێر من خۆم دەزانم خاتوو کامۆرا ئەم جلانەی بەتایبەتی بۆ خاتوو سالی دووریوە
کێ ئەم دەنگۆیانەی بڵاوکردۆتەوە؟
پێویستە بەخاتوو سالی بڵێم چی ڕوویداوە....
Pov no one
ئەو کاتەی دەیزی ڕۆشتە دەرەوە ماسا لەدوای دیوارەکان کە خۆی شاردبوویەوە گوێی لە قسەکان دەگرت بزەیەکی نەگریسانەی کردوو هاتە دەرەوە وە دڵنیابوویەوە لەوەی کە دەیزی گوێبیستی هەموو ئەم شتانە بوەو بە سالی بڵێتەوە
Pov sally
هاتمە دەرەوە لەگالیسکەکەو سووپاسی گالیسکەوانەکەم کرد کاتێ وتی «ئێمە گەیشتین»
پێموایە لەگەڵ ماڵەکەی خاتوو ئامی ڕاهاتووم چونکە زۆر سەردانی ئەوم کردووە
وە ئەمڕۆ نامەیەکی بەپەلەم پێگەیشت لەخاتوو ئامیەوە داوای بینینی منی کردبوو بەپەلە
بەڵام پێویستە یارمەتی بدەم بەهەرڕێگایەک کە پێمدەکرێت
دەرگای ژوورەکەی ئەوم کردەوەو وتم
«خاتوو ئامی من لێرەم»
ئەو لەسەر جێگاکەی دانیشتبوو سەرینەکەی بەتوندی لەباوەشی نابوو ڕووخساری سوورهەڵگەڕا بوو
«هــ خاتوو سالی»
YOU ARE READING
🔚دۆسـتـی سـاختـە
Adventureسالی دوای ئەوەی هەلی دووەمی پێدەدرێت و دەگەڕێتەوە ژیان بڕیاردەدات هەرگیز نەکەوێتەوە خۆشەویستی تایهیۆنگەوە ،..سەرکەوێت بەسەر ئەوکەسانەی ئازاریان داوە.. بۆیە ئەمجارە یاریەکەی وەک دۆستی ساختە دەستپێدەکات.. نووسەر :زۆیا زێندین