𝒫𝒶𝓇𝓉 14

1.4K 234 110
                                    














Pov SALLY



لەگالیسکەکەوە سەیری دەرەوەم دەکرد لەکۆتایدا بەڕێکەوتم بۆ ماڵەکەی خاتوو ئامی لەڕاستیدا دوودڵم و نازانم سەردانی ئەم جارەشم چۆن دەبێت گالیسکەکە وەستاو بۆکۆتا جار سەیری جلەکانم کردەوە باشە ئەمجارە عەزیم نەپۆشی لەبری ئەوە تەنوورەیەکی و قەمیسێکم پۆشیووە








دابەزیم و لەدەرگای سەرەکی ڕۆشتمە ژوورەوە خاتوو ئامی زۆر بەڕێزەوە پێشوازی لێکردم

«خاتوو سالی زۆر بەخێربێیت من چاوەڕوانی تۆ بووم..»





بەزەردەخەنەوە وتم
«سووپاس بۆ بانگهێشت کردنم خانم..»

لەڕاستیدا زۆر دڵخۆشم هەرگیز چاوەڕوانم ئەم پێشوازیە گەرمەم نەدەکرد..









ئەوکاتەی پێشم کەوت بەرەو هۆڵەکە بەسەرسامیەوە سەیری تەوقەکەی قژیم کرد

«خاتوو ئامی تۆ تەوقەیەکی نوێت درووست کردووە؟ زۆر لێت جوانە..»







بەدڵخۆشیەوە ئاوڕی دایەوەو سەیری کردم
«ئۆهـ سووپاس..»





دوای ئەوەی هەردووکمان دانیشتین ئامی بەزەردەخەنەوە وتی

«لەڕاستیدا من چەند دانەیەکم بۆتۆش درووست کردووە..»



بۆکسێکی بچووکی لەبەردەم دانام کە کۆمەڵێک لەو تەوقانەی تیادا بوو

« ئەوانە زۆر جوانن ..لێم دێت؟..»
وتم کاتێ دانەیەکم لەقژم دا





ئامی بەدڵخۆشیەوە وتی

«بێگوومان تۆ هەرشتێک لەبەربکەیت هەرجوانیت خاتوون..»



بەشەرمەوە سەرم داگرت و دووبارە دەستمانکردەوە بەقسەکردن ئەم ڕۆژە کاتێکی خۆشم بەسەربرد لەگەڵ ئامی ئەو کچێکی زۆر ڕووح سووک و دڵپاک بوو..







ئەوکاتەی باسی خوشکەکانی دەکرد خاتوو سارام بیرکەوتەوە ئەو وەک خوشکێک وابوو بۆمن من زۆر بیری دەکەم هیوادارم دووبارە بیبینمەوە...













دوای رۆژێک..





Pov no one

سالی لەبەردەم ئاوێنەکەی وەستابوو سەیری تەوقەکەی قژی دەکرد کە ئانی پێیدابوو ئەو وەک رێز لێنانێک بۆ دیاریەکەی تاوەک ی پێی بکرێت لەقژی دەکات






🔚دۆسـتـی سـاختـەWhere stories live. Discover now